ڕووسیا: ویستی گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی بێ، ئێمه ڕێزی لێ ده‌گرین

هه‌ولێر-KDP.info- (ئیلیا مۆرگۆنۆڤ) باڵیۆزی رووسیا له عێراق رایگه‌یاند، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا زۆر باشه و، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد، ڕووسیا رێز له‌م ویسته ده‌گرێت.
(ئیلیا مۆرگۆنۆڤ) به كوردستان24ی گوتووه: "هه‌روه‌ك پێشتر گوتوومانه، بیرۆكه‌ی فیدڕاڵییه‌ت ره‌ت ناكه‌ینه‌وه و، دژی ئه‌وه‌ش نین گه‌لان به مافی چاره‌نووسی خۆیان بگه‌ن".
باڵیۆزی رووسیا له عێراق ده‌ڵێ: "له دیداره‌كانیشمدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌م داوه، ئه‌نجامدانی راپرسی به واتای راسته‌وخۆی سه‌ربه‌خۆیی نییه،'' ئاشكرایشی كرد كه، "هه‌میشه رێز له خواستی گه‌لان ده‌گرین، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد، ئێمه رێز له‌م ویسته ده‌گرین".




