بێئه‌وه‌ی بیناسن، حه‌شدی شه‌عبی گه‌نجێكی كه‌لارییان كوشت

خورماتوو-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، لە شارۆچكه‌ی خورماتوو، چەکدارانی حەشدی شەعبی گەنجێکی کەلارییان كوشت كه جلی کوردی له‌به‌ردا بووه.
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێشتر لە گەڕەکی پیشەسازیی خورماتوو کەسێکی شیعە کوژراوە، دیاره وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، حەشدی شەعبی گەنجێکی خەڵکی کەلار کە سەردانی کەسوکاره‌كه‌ی کردووە، گرتوویانه و دواتر كوشتوویانه.''
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو، ئەو گەنجەی كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كوژراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه جلی کوردی لەبەر بووە، ئه‌گه‌رنا خه‌تایه‌كی نه‌بووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی ناوچه‌كه گوتیشی، ئاخر لە خورماتوودا یاسا نییە و ژیان لێره‌دا وایه كه ھەرکەسێک چی بوێت دەیکات و، لێپێچینه‌وه‌یش نییه.
بڵند ئیبراھیم




