سبه‌ى به به‌شدارى 500 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی له هه‌ولێر كۆنفرانسى گه‌شتیاری ده‌به‌سترێت

هەولێر-KDP.info- ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، گه‌شتیاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سبه‌ى كۆنفرانسێكی گه‌شتیاری به‌ناوی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانییه‌كانی گه‌شتوگوزار و كۆمپانیه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بۆ هێنانی گه‌شتیار له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت.
(نادر رۆستی) گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "به‌یانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانییه‌كانی گه‌شتوگوزار و كۆمپانیه‌كانی وه‌به‌رهێنان، له هۆڵی (سه‌عد عه‌بدوڵڵا) سه‌عات 10 ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه نزیكه‌ی 500 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی ئاماده ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میوانێكی زۆر له كۆنفڕانسه‌كه ئاماده ده‌بن.
(رۆستى) گوتیشى: "ئامانج له‌و كۆنفڕانسه بۆ هاندانی كۆمپانیا و گه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری، هێنانی گه‌شتیاره، كه یه‌ك له ئامانجه‌كانی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی پاره‌ی بیانی ڕاكێشینه هه‌رێمی كوردستان و جموجۆلأ بخه‌ینه بازاڕ و كار بۆ هاووڵاتیان په‌یدا بكه‌ین، هه‌روه‌ها په‌ڕه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاریه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر دوو ئامانجه‌كه‌یش كۆمه‌ڵێك ئامانجی له خۆی گرتووه، كه بریتیه له بووژانه‌وه و هه‌وڵدان بۆ به‌جووڵه‌خستنی بازاڕه‌كانی كوردستان و بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ڕاكێشانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانین له ئێستادا ببینه فاكته‌رێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارای، ئه‌وه‌یش به‌وه ده‌كرێت كه بازاڕه‌كان بجووڵێنین و گه‌شتیار بهێنین، ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران، به تایبه‌تی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز و وه‌رزی به‌هار، كه ئه‌وه ده‌بێته هۆكارێكی گرنگ بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و ئامانجمان هاندانی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆ و بیانیه، كه بتوانن وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاری بكه‌ن و كه‌رتی گه‌شتیاری ببووژێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌ش به كه‌رتی گه‌شتیاری بكه‌ین.
رابین شێروانی




