پووتین قه‌ره‌م به ڕووسیاوه گرێ ده‌دا

ڕووسیا-KDP.info- سه‌رۆكی ڕووسیا(ڤلادیمێر پووتین)، بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تیی دروستكردنی پردی پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی دوورگه‌ی قه‌ره‌م به ڕووسیاوه بێئه‌وه‌ی به خاك و ئاوی ئۆكڕاینادا ڕه‌ت ببێ، سه‌ردانی پڕۆژه‌كه‌ی كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه (پووتین) له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه‌دا سازی دا، پێیگوتن، ده‌بێ چاودێریی رای گشتی بكه‌ن له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی پره‌كه و، ڕه‌چاوگرتنی پێوه‌ره‌كانی ژینگه‌یی و تێچووه‌كه‌ی.
ڕووسیا پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر دوورگه‌ی قه‌ره‌مدا گرت، ئێستا كه به پردێكی 19 كیلۆمه‌تری به ڕووسیاوه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌ڵێ، شتێك نه‌ماوه به‌و ناوه‌وه كه كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه هه‌بێ و ئێستا قه‌ره‌م ناسنامه‌ی ڕووسیای بۆ گێڕدرایه‌وه.




