ساڵح موسلیم: شتێك نییه به ناوی كوردستانه‌وه، به‌ڵكه باكووری سووریایه

سلێمانی-KDP.info- (ساڵح موسلیم)هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ره‌تی كرده‌وه ئاماده‌سازیێك هه‌بێ بۆ كیانێك و ناوی كوردستانی سووریا بێت.
(موسلیم) بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی سكای نیوز جه‌ختی كرده‌وه، ''ناوی ئه‌و كیانه‌ی قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه و راگه‌یێندراوه، ڕۆژئاوا یان باكووری سووریایه. وه‌ك چۆن كانتۆنه‌كانی پێشتر به ڕۆژئاوا یان باكووری سووریا ناو ده‌بران، ئه‌م فیدراڵیه‌ته‌یش كه باسی لێوه ده‌كه‌ین، ته‌نیا بۆ ڕێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانه كه له باكووری سووریادا هه‌ن و له‌مه زیاتر نییه.''




