نه‌وشیروان مسته‌فا ناگه‌ڕێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ڕاده‌ست ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌سه‌ڵاتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاده‌ستى جڤاتى نیشتمانى و ده‌سته‌ى سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه‌ى ده‌كات، خۆیشی ناگه‌ڕێته‌وه كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى رادیۆی ده‌نگ بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، (نه‌وشیروان مسته‌فا) له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه به سه‌ركرده‌كانى گۆڕ‌انى راگه‌یاندووه، كه ناگه‌ڕێته‌وه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌شى داوه‌ته ده‌ست جڤاتى نیشتمانى و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى ئه‌و حزبه.
به گوته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تیى ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، (نه‌وشیروان مسته‌فا) ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ى داوه به سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى بوون و له‌گه‌ڵ دروستبوونى گۆڕان له‌و حزبه كشانه‌وه و په‌یوه‌ندییان به بزووتنه‌وه‌كه‌وه كردبوو.
له ماوه‌كانى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ى گۆڕان، به‌تایبه‌ت (قادری حاجی عه‌لی و عوسمانى حاجی مه‌حموود)، نیگه‌رانییان ده‌ربڕی له ئیداره‌دانى گۆڕان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كرد بۆ ڕێكخستنى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، به‌ڵام گۆڕان كارى له‌سه‌رى نه‌كرد، هه‌ربۆیه ئه‌وانیش وازیان له كاركردن له‌و بزووتنه‌وه‌یه هێنا، پاش ماوه‌یه‌ك (عوسمانى حاجی مه‌حموود) گه‌ڕایه‌وه كاركردن و له‌م ماوه‌یه‌شدا (قادری حاجی عه‌لی) گه‌ڕایه‌وه "گرده‌كه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه (نه‌وشیروان مسته‌فا) له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه به‌و سه‌ركردانه‌ى وتوه: پێشتر پرۆژه‌تان هه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى گۆڕان، ئه‌وه من ده‌سه‌ڵاتتان ڕاده‌ست ده‌كه‌م و ئێوه‌ش بزووتنه‌وه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن. وتیشی: نه‌وشیروان مسته‌فا وتویه‌تى كه ڕای ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه بۆ هه‌رچیه‌ك كه بڕیار ده‌ده‌ن، خۆیشی په‌یوه‌ندیى به بڕیاردانى بزووتنه‌وه‌كه‌وه نه‌ماوه و سه‌ركرده‌كانى گۆڕان ئیداره‌ى بزووتنه‌وه‌كه ده‌که‌ن.
له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه له‌ئێستادا (نه‌وشیروان مسته‌فا) ئاماده نییه و نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی وا ڕاگه‌یه‌نرا كه چاره‌سه‌رى پزیشكی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه گوتى: چاره‌سه‌ركردنى ته‌واو بووه و ڕه‌وشى ته‌ندروستییشی باشه.




