پەیەدە دەستبەرداری ناسنامەی كوردستانی ڕۆژئاوا دەبێت
_(1)__2016_03_17_h21m40s56__HK.jpg)
رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- پەیەدە دەستبەرداری ناسنامەی كوردستانییەتی ڕۆژئاوا دەبێت و پێشنیاری دامەزراندنی هەرێمی باكووری سووریا دەكات.
دوای ئەوەی لەلایەن ئالدار خەلیل سەرپەرشتیاری كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستانەوە هەواڵی دواكەوتنی ڕاگەیاندنی بڕیاری بەفیدراڵیكردنی هەرێمی ڕۆژئاوا بڵاو كرایەوە، سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەی رمێلان هۆكاری دواكەوتنی بڕیارەكەی ئاشكرا كرد.
سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی فیدراڵی لە ڕۆژئاوا لە شارۆچكەی رمێلان بە ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕاگەیاند هێزە عەرەبییەكانی بەشدار بووی كۆبوونەوەكە پێكهاتوو لە هێزی سووریای دیموكرات و عەشیرەتە عەرەبەكانی سووریا، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی لە بەكارهێنانی وشەی كوردستان یان ڕۆژئاوا لە ناسنامەی هەرێمەكە و پێداگرییان كرد لەسەر ناساندنی ئەو هەرێمە وەك ئیدارەی زاتیی باكووری كۆماری عەرەبیی سووری. وەك سەرچاوەكە باسی كرد، پێشنیاری نوێنەرانی پەیەدە لە كۆبوونەوەی رمێلان بۆ ناساندنی هەرێمەكە وەك هەرێمی فیدراڵیی باكووری سووریا لەلایەن نوێنەرانی عەرەبی سوورییەوە ڕەتكرایەوە و كەسایەتییانی كریستیانی سووریای بەشدار لە كۆبوونەوەكەش پاڵپشتیی خۆیان بۆ بڕیاری عەرەبەكان ڕاگەیاند.




