دڵشاد شه‌هاب: باره ده‌روونییه‌كه‌ی یووسف محه‌ممه‌د به‌ره‌نجامی بێئه‌زموونی و هه‌ڵه كوشنده‌كه‌یه‌تی

هەولێر-KDP.info- (دڵشاد شەهاب) ڕیگه‌یاند، له دیدارى سلێمانیدا ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ى له (یووسف محه‌ممه‌د)دا بینیم، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییه كه، نه‌ده‌بوو كه‌سێك كه بای ساردی به‌رنه‌كه‌وتبێ و پاشخانێكى سیاسى و ته‌جرووبه‌ى ئیداره‌دانی نه‌بێ، چانسى ئه‌وه‌یشی هه‌بێ، ببێ به سه‌رۆكی په‌رله‌مانێك كه هه‌زاران قوربانی له‌پێناودا دراوه.
له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، پێوه‌ست به لێدوانه‌كه‌ی (یووسف محه‌ممه‌د)، (دڵشاد شه‌هاب) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت، لای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه كه پرۆسه‌ى سیاسى به‌تایبه‌تى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق بوو و، پۆسته‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دابه‌ش كراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له ده‌ستپێكى كارى (یووسف محه‌ممه‌د)دا وه‌كو سه‌رۆكى په‌رله‌مان، نه‌یتوانى ئه‌م ده‌زگایه شه‌رعییه وه‌كو خاڵێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌وافوقى تێیدا به‌رێوه ببات.
ئه‌م قسانه‌ی (دڵشاد شەهاب)، پاش لێدوانی (یووسف محه‌ممه‌د)ه له دیداره‌كه‌ی سلێمانی و ئاماژه‌ی دا، من له‌بیرمه وه‌كو شاهیدى راستییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى كه‌وا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌باشى هاوكارى و پاڵپشتى و به‌رزڕاگرتنى ده‌زگایه‌كى شه‌رعى وه‌كو په‌رله‌مانى هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى و پرس و ڕا پێكردن هه‌بوو، به‌ڵام له‌و دیداره‌ى زانكۆى ئه‌مه‌ریكایى له سلێمانى له هه‌ڵچوونه‌كه‌ى (یووسف محه‌ممه‌د)دا بینیم، (یووسف) نه‌یتوانى هه‌زمى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بكات، چونكه (یووسف) پاشخانێكى سیاسى و ته‌جروبه‌ى ئیداره‌دان و خۆ به‌خاوه‌نزانینى ته‌جروبه‌یه‌ك كه به‌تایبه‌تى هه‌زاران قوربانى بۆ درابێ و (یووسف)یش چانسى ئه‌وه‌ى به‌رنه‌كه‌وتووه كه نه له دوور نه له نزیك بایه‌كى ساردیشى به‌ركه‌وتبێ، له‌سه‌ر ئه‌و ته‌جروبه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ندی له ده‌ست دێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕوونی كرده‌وه، ''ته‌جروبه‌یه‌ك كه به‌و رێچكه‌یه‌دا هاتبێت و (یووسف) تێیدا خۆى له لوتكه‌ی ده‌زگایه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو په‌رله‌ماندا ببینێته‌وه و، سه‌رۆكى حكوومه‌ت و حكوومه‌تى هه‌رێمیش له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه‌یه‌كی دروستی بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته وه‌كو ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكى ده‌زگایه‌كه نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى كه (یووسف)ه، ئه‌مانه وایكرد كه پێى هه‌زم نه‌ده‌كرا، چونكه له ئاست و توانستی ئه‌ودا نه‌بوو؛ بۆیه هه‌زمكردنى میراتگریى ته‌جروبه‌یه‌كی دوورودرێژ كه قوربانییه‌كی زۆری بۆ دراوه تا په‌رله‌مانى لێهاتووه‌ته به‌رهه‌م و، دواجار (یووسف)ى تێیدا بووه‌ته سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئاخر ئه‌مه به لاى ئه‌وه‌وه هه‌زمكردنى كارێكى ئاسان نه‌بوو.''
(دڵشاد شەهاب) دەشڵێ، ''هه‌ڵبه‌ته گۆڕانه‌كانیش پێیان وابووه له شێوازى مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا سه‌رۆك په‌رله‌مانێكى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ڕاستییه‌كه‌یشی وایه كه (یووسف) ئیسپاتى كرد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. خۆ ئه‌گه‌ر پرسیارێكیش له لاى گۆڕانه‌كان بێ وه‌ڵام مابێته‌وه، من بڕوام وایه دوێنێ و به‌م هه‌ڵچوونه‌یه‌وه وه‌ڵامی هه‌موویانی دایه‌وه، كه ئه‌و هۆكارى یه‌كه‌مى درووستكردنى ئه‌و ئاڵۆزییه بووه كه له كوردستاندا هاته ئاراوه. (یووسف) له بیرته‌سكی و بێ ته‌جرووبه‌یی و نه‌زانیى له ئیداره‌دانى موئه‌سه‌سه‌یه‌كى وا گه‌وره‌دا، بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه په‌رله‌مان و خۆیشى گه‌یانده ئه‌مڕۆ.''
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی شكستی (یووسف محه‌ممه‌د) به باوه‌ڕی (شه‌هاب) ئه‌وه‌یه كه، ''كاتیك (یووسف) به هۆی كار و كرده‌وه‌كانییه‌وه خۆی له ئیداره‌دانى گه‌وره‌ترین ده‌زگاى وڵات‌دا كه ده‌زگاى یاسادانانه ده‌بینێته‌وه كه ڕۆژانێك سه‌رۆكی بووه و ئێستایش دوور خراوه‌ته‌وه، خۆى به بچووكی ده‌بینێته‌وه، هه‌ر بۆیه به دوای ده‌رفه‌تێكه‌وه‌یه تا بته‌قێته‌وه و له ڕێیه‌وه به بیری خه‌ڵكیدا بێنێته‌وه كه من هه‌م. خۆ من تۆمه‌ت نابه‌خشمه‌وه و له ئاكامی شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌ودا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا هه‌ركه‌سێك ده‌گا به‌و بڕاویه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دۆخه‌ی (یووسف محه‌ممه‌د) تێیكه‌وتووه به‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌مێژوویی و ستراتیژییه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵى رابردوودا كه له‌سه‌ر داواكاریى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كوردستان، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیى سه‌ركردایه‌تیی سیاسیى لایه‌نه‌كانیش و ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌كدا ره‌زامه‌ندیى (نه‌وشیروان مسته‌فا)یش وه‌رگیرا؛ (دڵشاد شه‌هاب) ده‌ڵێ، ئه‌و به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌وه، پێداگریی له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى بێ ئه‌نجام كرد كه له غه‌یرى ئیحراجى زیاتر، هیچى دیكه‌ی بۆ خۆى نه‌هێشته‌وه، ئاخر (یووسف محه‌ممه‌د) به به‌رچاوى هه‌موو دنیاوه مسداقیه‌تى بۆخۆى نه‌هێشته‌وه، چونكه ئه‌و له به‌رده‌م نوێنه‌رى زلهێزه‌كان و له به‌رده‌مى سه‌رجه‌مى كوتله‌كانیش مامه‌ڵه‌یه‌كی كرد، كه دواتر بوو به هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێكدانى ڕێككه‌وتنه چوارقۆڵییه‌كه‌ى كه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانیشدا هه‌بوو.''
وه‌ك (دڵشاد شه‌هاب) ده‌ڵێ، ''(یووسف) وایده‌زانى هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانى تر كاتێك كه به ئاراسته‌یه‌ك پشتگیریى پرۆژه‌یه‌كیان ده‌كرد، وایده‌زانى له پرسه هه‌ستیار و هه‌ركاتێك (یووسف) بیه‌وێت پشتگیرى ده‌كه‌ن، ئه‌و له‌وه‌یاندا به‌هه‌ڵه‌دا چوو، هه‌ر ئه‌م به‌هه‌ڵه‌داچوونه‌یش بوو خۆی و په‌رله‌مانیشی گه‌یاند به‌م ڕۆژه. ئێستایش ئه‌م هه‌ڵچوون و باره ده‌روونییه ناجێگیرییه‌ى كه (یووسف) تێیكه‌وتووه، ئیسپاتى ئه‌وه‌ن كه خۆى سه‌به‌بى یه‌كه‌مى خوڵقاندنى ئه‌م وه‌زعه‌یه، هه‌ر تێكچوونێكى وه‌زعى سیاسییش ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر وه‌زعه‌كانى تریشدا به‌جێ هێشتووه.''
(شه‌هاب) داخی له‌وه‌یه كه، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌و دۆخه نه‌خوزراوه‌ی هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه، ده‌بوایه به‌ره‌وڕووى قه‌یرانه‌كان وه‌ستابان نه‌ك ببێ به هۆى درووستكردنى قه‌یرانى تر و ئاڵۆزیى زیاتر.
ئه‌و ئاماژه به سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێشووتر كه له پارتی و یه‌كێتی بوون، ده‌ڵێ، ''چونكه ئه‌وان خه‌باتگێڕ و به‌م وڵاته‌وه ماندوو بوون و قوربانیان دابوو بۆ وڵاته‌كه، له رۆژانى شوومى شه‌ڕى ناوخۆیشدا، نه‌بوون به به‌شێك له شه‌ڕ، به‌ڵكو مانیان گرت له دژى شه‌ڕ و مانه‌وه و هه‌ڵوێستیشیان نواند، مه‌به‌ستم كاك (جه‌وهه‌ر نامیق) و ره‌فیقه‌كانیه‌تى له مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى و پارتیدا و له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا مانه‌وه، راستییه‌كه‌ی به داخم كه ئه‌مڕۆ و له شوێنى ئه‌واندا كه‌سانێكی وه‌ك (یووسف محه‌ممه‌د) له وه‌زیفه‌ى په‌رله‌ماندان، كه له‌برى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان كردبا به سه‌كۆى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگه جیاوازه‌كان و وه‌رگرتنى كێشه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، بوو به شوێنى ئه‌وه‌ى كه ده‌یبینین.''




