٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسەرێکی ئەمەریکایی داوای چارەکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  نووسەرێکی ئەمریکایی داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد بۆ چارەکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا.

مایکڵ نایت، نووسەرى بەناوبانگى ئەمەریکایی لە وتارێکى شیکاریدا لە پەیمانگاى زە واشنتۆن بەناونیشانى "هاوکاریى نێودەوڵەتى بەکاربێنن بۆ چارەکردنى کێشەى هەرێم و بەغدا" باس لەوە دەکات هەرێمی کوردستان لۆجیگى بەهێزی هەیە بۆ داواکردنی هاوکاریى دارایى لە ئەمریکا و کارەکتەرە نێودەوڵەتییەکانى دیکە، بەو پێیەى ئەوان شەڕى داعش دەکەن و هاوپەیمانى ئەمریکان و بەشداربوویەکى سەرەکیی گرتنەوەى موسڵن و هەروەها دەستیان بە چاکسازی کردووە،  بۆیە نووسەری بابەتەکە بە پێویستی دەزانێت سندوقی نێودەوڵەتیی دراو و دامەزراوە داراییەکانى دیکە یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن، و لە ڕێگەى هاوکاریى داراییەوە دەتوانرێت یارمەتى هەرێم و بەغدا بدرێت بۆ چارەکردنى کێشەکانیان.

لەبەشێکى دیکەی وتارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان هەوڵ بدەن بەغدا مافى یاسایى هەرێم لە بەشە بودجەى عێراق و قەرز و یەدەکدا بدات، لە ئێستادا عێراق خاوەنى زیاتر لە 50 ملیار دۆلار یەدەگە لە کاتێکدا کوردستان بێبەش کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار