٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن کێری ناساندنی کردەوەکانی داعشی بە جینۆساید پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە (سی.ئێن.ئێن) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری وەڵامی کۆنگریسی ئەمەریکای دایەوە و کردەوەکانی داعشی لە عێراق و سووریا دژی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینیەکانی بە جینۆساید وەسف کرد.

دوای ئەوەی سەرەتای ئەم ھەفتەیە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بڕیارێکدا، کە زۆرینەی 393ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، وادەی ئەمڕۆ پێنجشەمە بۆ جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانرا، کە بە ناوی حکوومەتی ئەمریکاوە ئەو بڕیارە پەسەند بکات و ئەمڕۆ لە وادەی خۆیدا، جۆن کێری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی داعش بە ئایدۆلۆژیا و بەکردەوە جینۆسایدی دژ بە مەسیحی و ئیزدی و کەمینەکانی تری عێراق و سووریا ئەنجام داوە، بۆیە کردەوەکانی بە جینۆساید دەناسێنین.
 

هەواڵی پەیوەندیدار