فیدراڵیه‌تی په‌یه‌ده، به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایی بووه‌وه

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو ڕۆژه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ناوچەكانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیاندا سیستمی 'فیدراڵ'ـیان ڕاگه‌یاند.
پەیەدە کانتۆنەکانی هەڵوەشاندەوە و بەبێ بەشداریی ئەنەکەسە 'فیدراڵی'ـی ڕاگەیاند؛ پەیەدە ئەنجوومەنێکی بە ناوی ئەنجوومەنی دامەزراندنی فیدراڵی دروست کردووە و ١٥٠ ئەندامی بۆ ئەنجوومەنەکە دیاری کردووە و، دوو هاوسەرۆکی بۆ ئەنجوومەنی فیدراڵی دەستنیشان کرد بە ناوەکانی (هەدیە یووسف و مەنسوور سەلوم).
(سیهانۆك دیبۆ) ڕاوێژكاری هاوسه‌رۆكانی پارتیی یه‌كێتیی دیموكرات به فڕانس پرێسی ڕاگه‌یاند، سیستمی فیدڕراڵی له ڕۆژئاوای كوردستان جێگیر كرا، ئاماژه‌یشی دا كه، له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری سیستم و سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تییه‌وه ڕێك كه‌وتوون.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی سووریا ئاماژه‌ی دا، له ڕووی یاسایی و سیاسییه‌وه، ڕاگه‌یاندنی سیستمی فیدراڵی له لایه‌ن كوردانه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نابێ و نییه.
ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریایش ده‌ڵێ، دیاریكردنی شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له توانا و شاره‌زایی به ته‌نیا پێكهاته‌یه‌ك یان به‌شێك له گه‌ل نییه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده، ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری سیستمه فیدراڵییه‌كه هه‌رسێ كانتۆنه‌كه‌ی پێشوو، كۆبانێ، عه‌فرین، جه‌زیره، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌یش دەگرێتەوە كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بەو دواییه له چنگ داعش ڕزگاریان كردووە، به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕمێلاندا زیاتر له ١٥٠ نوێنه‌ر ئاماده‌یییان هه‌بووه، جیا له نوێنه‌رانی حزبه كوردییه سه‌ره‌كییه‌كان، نوێنه‌رانی هۆزه‌كانی عاره‌ب و سریان و ئاشوور و توركمان و ئه‌رمه‌ن به‌شدارییان كردووه.
هێشتا په‌یه‌ده وه‌ك حزبی سه‌ره‌كی و بڕیاربه‌ده‌ست به زه‌بری هێز له ڕۆژئاوای كوردستاندا، نه‌یهێشتووه و ناهێڵێ حزبه كوردستانییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، ئازادانه چالاكیی سیاسی‌یان هه‌بێ و له هیچ بڕیارێكدا پرس و ڕایان پێ ناكرێ.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی یه‌په‌گه ده‌كات له شه‌ڕی دژ به داعش، دوێنێ چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ددان به ناوچه‌یه‌كی فیدراڵی له سووریادا نانێ.
سه‌رباری ڕاگه‌یاندنی سیستمی فیدراڵی، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی به‌شدار و بڕیارده‌ر له فیدراڵی به تایبه‌ت په‌یه‌ده، له دانوستانه‌كانی پێوه‌ست به سووریا و پاشه‌ڕۆژییه‌وه جنێف، له هەردوو گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌میشی بانگهێشت نه‌كراون، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه سووریا ده‌یه‌ویست به‌شدار ببن.
چاودێرانی سیاسی وای بۆ دەچن کە ڕاگەیاندنی فیدراڵی بەبێ بەشداری ئەنەکەسە و نوێنەرانی ڕاستەقینەی ڕۆژئاوای کوردستان پشتگیریی دەوڵەتانی نابێ هەروەک چۆن ئێستا دەبینرێ کە ڕووسیا و ئەمەریکا ددانیان بەو فیدراڵییەدا نەناوە.




