"به هۆی كۆچبه‌رانه‌وه مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئارادایه"
__2016_03_17_h21m5s23__HK.jpg)
ئەورووپا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەهۆی کۆچبەرانەوە مەترسی هەڵوەشانەوەی یەکێتیی ئەرووپا لە ئارادایە، بۆیە ئەمڕۆ و سبەینێ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ٢٨ وڵات کۆ دەبنەوە.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا له برۆكسێل به‌ڕێوه ده‌چێ و كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به قه‌یرانی كۆچبه‌ران له ئه‌وروپا و چاره‌سه‌ر و تاوتوێكردنی پێشنیار و داواكارییه‌كانی توركیا.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا دەیشڵێ، سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی 28 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌شدار ده‌بن."
ناوبراو گوتیشی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گرینگییەکی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ پرسی كۆچبه‌ران لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه كۆبوونه‌وه‌ی 7/3ی ئه‌مساڵ به‌سترا كاتێك توركیا ڕازی بوو به وه‌گرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به نایاسایی ڕوویان له ئه‌وروپا كردووه، بڕیاریش درا یۆنان هاوكارییەکی زیاتر بكرێت.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، بابه‌تی كۆچ مه‌ترسی دروست كردووه بۆ سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ڕاشیگه‌یاند ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیادا ڕێك بكه‌وێت بۆ پێش‌گرتن له هاتنی كۆچبه‌ر
ئاماژەیشی دا، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه ده‌بێ كه مه‌ترسی هاتنی لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا كه‌م بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له مانگی 6ی ئه‌مساڵ له به‌ریتانیا ڕیفراندۆم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له سنووری یۆرۆ بمێنێته‌وه یاخود نا؟
ئاژگه‌یی گوتیشی: "هه‌ر هه‌وڵێكی مێرکڵ یاخود یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ڕێگه‌نه‌گرتن له هاتنی كۆچبه‌ران ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له سنووری یۆرۆ بكشێته‌وه، له ساته‌وه‌ختی وه‌هاش دوای جێهێشتنی به‌ریتانیا، وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بیر له‌و بژارده‌یه ده‌كه‌نه‌وه كه سنووری ئه‌وروپا جێ بهێڵن، بۆیه ئه‌ڵمانیا ناچاره ئیمتیازاتی زیاتر به به‌ریتانیا بدات."
كه‌نعان به‌هادین




