٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەدیداریاندا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،  شاندی ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس باسیان لە پڕۆژە ڕاپۆرتێكی تایبەتیان كرد كە ئەنجوومەنەكەیان لەسەر ئاییندەی عێراق ئامادەی دەكات و پاشان دەیخاتە بەردەم ئیدارەی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەیكا.

ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس كرد كە پێكهاتبوو لە ڕایان كرۆكێر باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە عێراق و سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە ئاییندەی عێراق لە ئەنجوومەنەكە و خاتوو نوسەیبە یونس بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی تایبەت بە ئاییندەی عێراق لە ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و كوردستان و هەروەها پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان و پێشبینییەكان بۆ داهاتووی عێراق و ناوچەكە و كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشك خرایە سەر شەڕی داعش و هەڕەشەی تیرۆریستان و ئەو فاكتەرە سیاسییانەی كاریگەرن لەسەر ڕێڕەوی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.
هەر لەم دیدارەدا شاندی میوان باسی پڕۆژەی ڕاپۆرتێكی تایبەتیان كرد كە ئەنجوومەنەكەیان لەسەر ئاییندەی عێراق ئامادەی دەكات و پاشان دەیخاتە بەردەم ئیدارەی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەیكا.

هەواڵی پەیوەندیدار