داعش دیسان گازی كیمیایی بهكار هێناوه..له 'تهلڕیم'ـدا منداڵێك گیانی له دهست دا
_(1)__2016_03_17_h17m56s8__HK.jpg)
تەلڕیم-KDP.info- سهرچاوهیهكی باڵای سهربازی ڕایگهیاند، داعش بە تۆپی كیمیایی، گوندی تەلڕیمی کوتاوە؛ لەو تۆپبارانەدا منداڵێك گیانی له دهست داوە.
ئهو سهرچاوه باڵا سهربازییه کە نەیویست ناوی ببرێ، بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوونی كردهوه، داعش پاش ئەوەی لە هێرشهكهی ڕۆژی 16/3/201ـدا له بهنداوی مووسڵدا لەبەرانبەر پێشمەرگە شکان، لە ڕقدا گوندی تەلڕیمیان دایە بەر تۆپ.
به گوێرهی زانیارییهكان ئەو تۆپبارانەی تیرۆریستانی داعش کردیان، ئاسهواری چهكی كیمیاوی بهسهر دانیشتووانی گوندی تهلڕیمدا جێ هێشتووه، كه به هۆیهوه منداڵێك ژیانی لهدهست دا.
پێشتریش له میحوهری مهخمووردا داعش، پێشمەرگەی دایە بەر تۆپ و، کۆمەڵێک پێشمهرگه زامدار بوون؛ دوای پشكنینی ورد دهركهوت زامداربوونهكه به هۆی گازی كیمیاییهوه بووه.
داعش یەکەمجاری نییە کە چەکی کیمیای لەدژی پێشمەرگە بەکاردێنێ، پێشووتریش لە کاژێر 11:30 خولەک لە31-ی ئابی2015، موشەکێکی کیمیایی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد لە شوێنێک لە نزیک چوارڕییانی بەنداوی مووسڵ". تەقینەوەی مووشەکەکە بوویە هۆی دروستبوونی دووکەڵێکی زەرد لە شوێنی هێرشەکە و، پێشمەرگەیەک رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
پاشماوەی مووشەکەکە لە شوێنی هێرشەکە کۆکراوەتەوە و رەوانەی شوێنێکی پارێزراو کراوە لە هەرێمی کوردستان.
لە 14-8-2015 چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور-گوێڕ، داعش گازی کیمیایی خەردەلی بەکارهێناوە. هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیاش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە پشتراست کردەوە.
دوابەدوای ئەوەیش ژەنەراڵ کەڤین کێڵیا، بەرپرسی باڵای هاوپەیمانێتی دژی داعش رایگەیاند:" تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن داعش ماددەی خەردەلی بەکارهێناوە".




