ههڵۆكانی ئازادیی كوردستان بهرپرسارەتیی تەقینەوەكەی ئانکارای لە ئەستۆ گرت

هەولێر-KDP.info- گرووپی ههڵۆكانی ئازادیی كوردستان بهرپرسارەتیی خۆی لە تەقینەوەكەی یەکشەممەی ڕابردووی ئانکارا راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویان كردووەتەوە، گرووپی ههڵۆكانی ئازادیی كوردستان رایگەیاند، ئەم کردەیە کە ٣٧ بە هۆیەوە بوون بە قوربانی، لە تۆڵەی هێرشە سەربازییەکانی تورکیایە لە ناوچە کوردستانییەکان.
گرووپی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان لە لایەن حكوومەتی توركیا بە گرووپێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ناو دەبرێن.
ئەو گرووپە مانگی ڕابردوویش بەرپرسارەتیی خۆی لە تەقینەوەیەکی دیکە لە ئانکارا ڕاگەیاند. تورکیایش دیسان پەکەکەی بەپلانداڕێژەری تەقینەوەکان تۆمەتبار کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، "سەعات 6:45 خولەكی ئێوارەی رۆژی 13ـی ئهم مانگه لە رێگەی ئەندامێكی ھەڵۆكانی ئازادیی كوردستان بە ناوی (سهحهر چاغلا دهمیر)، ناسراو به (دۆغا ژیان) تەقینەوەیەكیان لە ئانکارا ئەنجام داوە".
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی توركیا ناوی ئەو كەسەی ئاشكرا كردبوو كە تەقینەوەكەی ئەنجام داوە و رایگەیاندبوو كە ئەو كەسە ئەندامی پەكەكە بووە.
ئێوارەی رۆژی 13ـی ئادار تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە ئانکارای پایتەختی توركیا رووی دا و بووە ھۆی كوژرانی 37 كەس و برینداربوونی 125 كەسی دیكە، کە هێشتا زۆرێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
ئاژانسەکان




