ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەگاتە ھەولێر

ههولێر-KDP.info- بڕیار وایە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بگاتە ھەولێر و لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
بڕیارە (فلیپ ھاموند)، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بگاتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ (مسعود بارزانی)، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە بارەی دواین پێشھاتەكانی شەڕی داعش و ھاوكارییە سەربازییەكانی حكوومەتی بەریتانیا بۆ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆببێتەوە.
بەریتانیا ئەندامی سەرەكی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیە دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا ، ئەو وڵاتە چەند راوێژكاری سەربازیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن.




