٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فلیپ ھاموند گەیشتە هه‌ولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی یه‌وه‌ پێشوازی لێكرا

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان، بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە و رەوشی سیاسی و شەڕی داعش تاوتوێ بكەن.
 
كەمێك پێش ئێستا (فلیپ ھاموند) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لە لایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا".
 
بە گوێرەی زانیارییەكانى ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستان بڕیارە لەم سەردانەیدا (فلیپ ھاموند) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و رەوشی سیاسی ناوچەكە و شەڕی داعش و ھاوكارییە سەربازییەكان تاوتوێ دەكەن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار