٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شیعەکان لە ناو خۆشیاندان لێیان بووەتە کێشە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، شیعەکان، دەستەڵاتی عێرایان پێ بەڕێوە ناچێت، بۆیە عێراق بەم ڕۆژە گەیشتووە و، تەنانەت ناکۆکی کەوتووەتە بەینی خۆیشیان.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ڕێناس جانۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی عێراق بە گشتی تێک چووە و ڕەوتی شیعەش لە ناو خۆیاندا تووشی ھەندێک کێشە بوونە؛ ڕەوتی سەدر زۆری بۆ سەرۆکوەزیران هێناوە؛ ڕەوتی سەدر دەیەوێت ئەو دۆخەی ئێستا بقۆزێتەوە و جێگەی خۆی لە ناو دڵی خەڵکی عێراقدا بکاتەوە و، وردەوردە ببێتە جڵەودار."

 

(ڕێناس جانۆ) گوتیشی، خۆپیشاندانەکانی ڕەوتی سەدر بەشێکە لەو ناکۆکییە سیاسییەی شیعەکان هەیانە و، بەشێکیش ئۆباڵەکەی وەئەستۆی حکوومەتی عێراقە؛ هەرچۆنێک بێ، قۆزراوتەوە و، ئەو خۆپیشاندانانەی لێ پەیدا بووە."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕونیشی کردەوە، شیعەکان لە دوای ٢٠٠٣ کە ھاتوونەتە سەر حوکمڕانی، ئەوەتا شکەستیان ھێناوە لە حوکمڕانی و، نە سیاسەتیان پێ بەڕێوە دەچێ نە ئابووری."

دەیشڵێ پێویست بوو ڕەوتی شیعەی دەسەڵاتداری عێراق، پێکهاتەکان لێک نزیک بکاتەوە، بەڵام نەک وای نەکرد، ئەوەندەی دی لێکیانی ترازاند؛ بۆیە ئەوە حاڵی ئێستای عێراقە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار