ئومێد خۆشناو: باری ده‌روونیی یووسف محه‌ممه‌د ئه‌وه نییه قسه‌كانی ئیعتبارێكیان هه‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی (یووسف محه‌ممه‌د) ده‌داته‌وه و دەڵێ: "هیچ ئیعتیبارێك بۆ قسه‌كانی (یووسف محه‌ممه‌د) دانانێین؛ زۆر باش له باری ده‌روونیی ئه‌و و گۆڕانیش تێده‌گه‌ین؛ ده‌زانین له چ حاڵه‌تێكی ده‌روونیدان؛ دیارە حزبه‌كه‌یان له كاری سیاسی و ئیداری و حوكمڕانی و په‌رله‌مانییشدا فه‌شه‌لی هێناوه، بۆیه ئاوا ده‌روونیان تێك چووە."
(ئومێد خۆشناو) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌مێكە گوتوومانه هیچ ئیعتیبارێك بۆ قسه‌كانی (یووسف محه‌ممه‌د) دانانێین و ته‌نانه‌ت ئه‌وه ئێمه نین، به‌ڵكو خه‌ڵكی تریش كه پارتی نین و، له ده‌ره‌وه‌ش هیچ ئیعتیبارێكیان بۆ ئه‌و به‌رێزه دانه‌نراوه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، بەر لە هەموو شتێک ئه‌و به ڕێككه‌وتنێكی سیاسی کرا بە سه‌رۆكی په‌رله‌مان و، به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌یش ئیتر ئه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییە؛ واتا وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان قسەی لێ وه‌رناگیرێت؛ پاشانیش (یووسف محه‌ممه‌د) وه‌كو هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه ده‌كات، گۆڕانیش ته‌نها و ته‌نها له قسه‌ی گه‌وره و ناشیرینكردنی دۆزی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له شێواندنی ڕاستییه‌كان به‌ولاوه چی تریان پێ نه‌ماوه ته‌نیا قسه نه‌بێ، قسه‌یش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ئیعتیباری بۆ دابنرێت."
(خۆشناو) گوتیشی: "زۆر باش له حاڵی (یووسف محه‌ممه‌د) و گۆڕان تێده‌گه‌ین؛ ده‌زانین له چ حاڵه‌تێكی ده‌روونیدان؛ جا قسەی دەغەزدار کوا ئیعتیباری هەیە؟ ئه‌و حزبه‌ی له كاری سیاسی و ئیداری و حوكمڕانی و په‌رله‌مانیدا فه‌شه‌لی هێنابێت، به دڵنیاییه‌وه حاڵه‌تی ده‌روونییان تێك ده‌چێت، بۆیه به لای ئێمه زۆر ئاساییه هه‌رچی بیڵێن و ئه‌وه‌ی ماویشه بیڵێن، شتێكی بێبه‌هایه لای ئێمه."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت، ''(یووسف محه‌ممه‌د) باس له چاكسازی ده‌كات! هه‌ڵبه‌ته ئێمه باش له‌وه ده‌گه‌ین، به‌ڵام چاكسازی به دیلكوژ و ته‌وروه‌شێن و به كه‌سانی به فیكر ئیرهابی ناكرێ؛ ئەوەتا بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی و جێبه‌جێكردنی مه‌رامه سیاسی و ته‌سكه‌كانی خۆیان، دەیانەویست په‌لاماری كۆنسووڵخانه و كۆمپانیاکانی نه‌وت بده‌ن؛ جا ئه‌وانه نه چاكسازییان پێ دەکرێ و نه گۆڕانكاری؛ ئه‌و به‌رێزه‌ش له دوای 12ـی 10ـەوە بە خۆی و بە حزبەکەیانەوە سه‌رگه‌ردان بوونە؛ له ئایینده‌ی خۆیان تێناگه‌ن، ئایا ئه‌و حزبه به‌رنامه‌یان چ ده‌بێت له ئاینده و به‌رچاوڕوونیان چ ده‌بێت؟''
(خۆشناو) جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''(یووسف) و گۆڕانیش، له ناوخۆی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌شدا زۆر هه‌وڵیان دا و قسه‌ی گه‌وره‌یان كرد، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هیچ ئیعتیبارێك بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه و حزبانه دانانرێت؛ ئه‌مڕۆ ئا لەم دۆخەی هه‌رێمی كوردستاندا پێویست به‌وه ده‌كات به‌رپرسیارەتی هه‌ڵبگرین، نه‌ك بێین هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعش و هه‌وڵه‌كانی نه‌یارانی ئه‌زموونی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پیلانه‌كانی حكوومه‌تی عێراقدا بڕۆن؛ لە جیاتی ئه‌وان بچن به وڵاتاندا بگه‌ڕێن و قسه به هه‌رێمی كوردستان بڵێن و هه‌وڵی ناشرینكردنی پرۆسه سیاسییە دیموكراتیکەکەی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن و، له ناوخۆیشدا هەر ئاژاوە بگێڕن؛ جا بۆیه هیچ ئیعتیبارێك بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه و ئه‌و جۆره قسانه دانانێین."
نه‌شوان به‌رزنجی




