سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (سامی ئه‌رگۆشی) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ده‌نگۆیه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له هاتنه‌ئارای ده‌مه‌قاڵێ له نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و (یووسف محه‌ممه‌د) ده‌كات و، به هه‌واڵی ناڕاست ناوی ده‌بات.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕ تیدا بڵاو بووه‌ته‌وه، (سامی ئه‌رگۆشی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له دیداری سلێمانیدا كه سه‌رۆكوه‌زیران تێیدا ئاماده بوو و وتاری دا، دواتر هیچ ده‌ماقاڵێیه‌ك له نێوان سه‌رۆكوه‌زیران و (یووسف محه‌ممه‌د)دا نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی وای باس ده‌كه‌ن، ناڕاستن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، له دیداری سلێمانیدا به‌شدار بوو و وتارێكی خوێنده‌وه و تێیدا جەختی كردەوە، بۆ ئەوەی وەفاداری خوێن و خەونی شەهیدان بین، پێویستە هەموو لایەك بەیەكەوە كێشە ناوخۆییەكان بە زوویی و بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارە بكەن، چونكە گرینگە رێككەون و پێكەوە سەركەوتنەكان بەسەر داعش و تیرۆردا تەواو بكرێن. ئەم ناكۆكیانەشی بۆ حەزی یەكترشكاندن و سەپاندنی ئیرادە گەڕاندەوە كە بەهۆیەوە خەڵكی كوردستان و دەزگاكانی تووشی ناخۆشییەكی زۆربوون و لەنێوان خراپ و خراپتردا، خراپەكە ڕوویدا و بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە یەكگرتوویییەكی سیاسیی كەموێنەوە، كەوتە دۆخێكی ناخۆشەوە لە كاتێكدا كوردستان لە بارودۆخێكی زۆر سەختی شەڕدابوو و پێویستی بەوەبوو بەهەموو شێوەیەك سەقامیگیرییە ناوخۆییەكەی بپارێزرێت و هاوپەیمانانیش هەر ئەوەیان بە هەموو لایەنەكانی كوردستان ڕاگەیاند.




