٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھەموو خانەنشینان دۆسیەکەیان دەکرێتە ئەلیکترۆنی"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینان باسی ئەوەی کردووە دۆسیەی گشت خانەنشینان دەکرێتە ئەلیکترۆنی.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦/٣/٢٠١٦) بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری (بە وەکالەت)، لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینەکاندا کۆ بووەوە بۆ وەرگرتنی ئاماری مانگانە لە بەڕێوەبەرایەتیەکان تا بزانن چەند کەس خانەنشین بوونە و چەندیان خانەنشینی شارستانییە و چەندیشیان خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایشە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا (ڕابەر سدیق) بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری (بە وەکالەت)، باسی لە ستراتیجیەتەکان و ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی یە خانەنشینیەکان کرد و ڕایگەیاند: "پێویستە ھەموو بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بە سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی و یەکگرتوو کار بکەن، ئامانجیش لەم سیستەمە ئەلیکترۆنیە ڕێکخستنی ژمارەی خانەنشینانە لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەم داتایانە تۆمار بکەین و ئامارێکی ڕێکوپێک لە بەر دەستمان بێت و مانگانە ئەپدێت بکرێتەوە، لە ھەموو شوێنەکان ئەو بەرنامەیەی داندراوە بەم شێوازە کاری پێ بکرێت."

 

(سدیق) گوتیشی: "کە دەبێت کار بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەو داتایانە لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەیە دابنێین، دۆسیەی ھەموو خانەنشینان بە ئەلیکترۆنی بکرێت، بۆ ئەوەی ئاسان پێداچوونەوە بکرێت و، ناوی دووبارە بدۆزێنەوە؛ دەبێت مانگانە ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیەکان وەربگرین و بزانین چەند کەس خانەنشین بووە و چەندیان خانەنشینی شارستانییە و چەندیشیان خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایشە و لە ناویاندا میراتگرانی خانەنشین جیا بکرێتەوە؛ بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینەکان  پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ ھەر گۆڕانکارییەک بۆ ڕێکوپێککردن و بەسیستەمکردنی کارەکانیان."

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار