٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلیم ئەلجبوری، هەڵوێستی خۆی لەدژی حەشدی شەعبی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بۆ پرۆسەی ئازادكردنی هەر ناوچەیەك، بەشداریی ڕۆڵەكانی ئەو ناوچانە لەپێشترن.

 

 لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت سەبارەت بە دوایین بارودۆخی عێراق و ناوچەكە، سەلیم ئەلجبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بەشداریكردنی ڕۆڵەكانی هەر ناوچەیەك لەپێشترە بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی ناوچەكانی خۆیان و پاككردنەوەیان لە گرووپی تیرۆریستیی داعش.

ئەوەش وەڵامێكی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بوو بۆ بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ و ناوچەكانی دیكەی پارێزگای نەینەوا كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی ئەو پارێزگایەوە جەخت لەسەر ئەوە كرابووەوە نابێت حەشدی شەعبی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت، بەشداری پێ بكرێت لە ئازادكردنەوەی مووسڵ، و مەترسیی ئەوەیان دووپات كردبووەوە كە بوونی ئەو چەكدارانە لە مووسڵ و ناوچەكانی دەورەبەری دەبێتە هۆی ناكۆكی و نانەوەی كێشەی تائیفی لە ناوچەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار