وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەكات
_(1)__2016_03_16_h18m18s31__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند كە دەیانەوێ یاسای سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق پەسەند بكرێت.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند ڕەشنووسی كۆتایی پڕۆژەیاسای دانانەوەی سەربازیی زۆرەملێیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بكەن.
ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوی كردەوە، وەزارەتی بەرگری ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە بە هەوڵێك دەزانێت بۆ گەڕاندنەوەی سەرەوەری بۆ دەزگای سەربازی لە عێراق كە نوێنەرایەتی عێراقێكی یەكگرتوو بكات لەپێناو سنووردانان بۆ دابەشبوونی تائیفی لە عێراق كە هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتدا. وەزارەتی بەرگری ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە ئەو پڕۆژەیە پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بە مەبەستی پەسەندكردنی وەك یاسایەكی گرنگ كە پێویستە هەمووان پێوەی پابەند بن.




