ڕەوتی مەدەنی پشتیوانی لە هەڵوێستی موقتەدا سەدر دەكات

بەغدا-KDP.info- ڕەوتی مەدەنی لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ ڕەوتی سەدر دەربڕی لە ناڕەزایەتی لە هەمبەر حكوومەتی حەیدەر عەبادی.
سایتی عەین ئەلعەراق نیوز بڵاوی كردەوە جاسم ئەلحلفی، سەركردەی ڕەوتی مەدەنی لە عێراق دووپاتی كردووەتەوە كە ڕەوتەكەی بەشداری لە مانگرتنەكەی رۆژی هەینیی داهاتووی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا دەكات كە موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر سەرپەرشتی دەكات.
دوای ئەوەی خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران كرد هەینیی داهاتوو ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن بۆ مانگرتنی كراوە لە بەردەم ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا. هەروەها سەدرییەكان ماوەی 45 ڕۆژیان وەک دوایین دەرفەت دابوو بە حكوومەتی بەغدا بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییەكان.




