"لەشاری جەزیرەدا ٣٠٠ کوژراو هەیە"
_(1)__2016_03_16_h17m5s43__HK.jpg)
جەزیرە-KDP.info- لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی باكووری كوردستان بەتایبەتی شاری جەزیرە، ژمارەی قوربانیانی سڤیل بەرز بووەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە جەزیرە کە نەیویست ناوی ببرێ، بە ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕاگەیاند تائێستا نزیكەی سێسەد كەس لە هاووڵاتییانی سڤیلی ئەو شارە بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پەكەكە و سووپای توركیا گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زیاتریش بریندار بوون.
هەر بەگوێرەی ئاماری سەرچاوەكە لەماوەی هەشتا ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاگەیاندنی باری نائاساییدا، زیاتر لە پێنج هەزار باڵاخانە و بینای شارەكە زیانیان پێگەیشتووە. لە بواری پەروەردەشدا ڕاگەیەندرا لە كۆی سەد و چوار قوتابخانە، سەد ناوەندی خوێندنی شارەكە پەكیان كەوتووە و زیاتر لە پانزدە هەزار قوتابی لە خوێندن بێبەش كراون، هەروەها بەهۆی نائارامییەكانی شاری جەزیرەوە، هەزار مامۆستای قۆناغەكانی خوێندن گواستراونەتەوە بۆ شوێنە ئارامەكان بەمەبەستی درێژەدان بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن.




