٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح موسلیم: تا ئێستا بانگهێشتی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ نەکراوین

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سووریا (پەیەدە) ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەوان وەک لایەنێک بۆ بەشداری لە گفتوگۆکانی ژنێڤی تایبەت بە ڕەوشی سووریا بانگهێشت نەکراون.

 

ئاژانسی فورات، دیمانەیەکی رۆژنامەوانیی ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی (پەیەدە)ی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەدات ئەوان ھیچ بانگهێشتنامەیەکیان بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ژنێڤ پێنەگەیشتووە کە بۆ باسکردن لە چارەنووسی سووریا بەڕێوە دەچن.

 ناوبراو کە ئەمڕۆ ئامادەی دیداری زانکۆی ئەمریکایی بوو لە سلێمانی، ئاماژەی دا کە ئەگەر بانگهێشتی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ بکرایە، لە دیدارەکەی ئەمڕۆدا ئامادە نەدەبوو.

 هاوسەرۆکی پەیەدە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە بە بێ بەشداریی ئەوان، ھەرچەشنە چارەسەرێک بۆ سووریا سەرکەوتوو نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار