٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریکا، موسکۆ و دیمەشق و تاران بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە پڕۆژە بڕیارێک ڕووسیا و بەشار ئەسەد و حکوومەتی ئێران بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد.

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە 392 دەنگ لە بەرانبەر  3 دەنگی دژ، بڕیارێکی دەرکرد کە تیادا هەردوو حکوومەتی ئێران و ڕووسیا و هەروەها رژێمی بەشار ئەسەد وەک ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ دەناسێنێت.

پڕۆژە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رووی یاساییەوە بە بڕیارێکی نامولزەم دادەنرێت، داوا لە باراک ئۆباما سەرۆکی وڵاتەکەی دەکات بە ھاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کار بۆ پێکهێنانی دادگایەك بکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگی ڕووسیا و ئێران و بەشار ئەسەد.

جیی باسە، ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە ڕووسیا ھێزەکانی لە ناو خاکی سووریادا پاشەکشە پێدەکات و لە هەمانکاتدا گفتوگۆکانی ژنێڤ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سووریا بەردەوامی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار