راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێوەست بە دەستگیرکردنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكایی ته‌مه‌ن 26 ساڵی دانیشتووی ڤیرجینا به‌ناوی (محمه‌د جه‌مال خوێیس) كە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له نزیك شنگال ده‌ستگیركرا، رایدەگەینێ، دەستگیرکراوەكە له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به پێی یاسا ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
دەقی راگەیاندراوەکە:
له رێكه‌وتی 14ی ئاداری 2016 هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكایی ته‌مه‌ن 26 ساڵی دانیشتووی ڤیرجینا به‌ناوی (محمه‌د جه‌مال خوێیس) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له نزیك شنگال ده‌ستگیركرا، كه به نیاز بوو له شاری مووسڵه‌وه بێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
( خوێیس) له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015 –ه‌وه به یاوه‌ری ئافره‌تێكی گه‌نجی عێراقی له رێگه‌ی توركیاوه هاتووته ناوسوریا و له كۆتایی كانوونی دووه‌می رابردوو گه‌یشتۆته عێراق، دواتر به پێی وته‌ی خۆی، هه‌ڵاتووه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.
ئه‌و ده‌ستگیركراوه له‌رێگه‌ی گه‌شته‌كه‌یه‌وه له ئه‌مەریكاوه بۆ سووریا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وڕووپا گیرساوه‌ته‌وه. ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌مریكاییە په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه له گفتۆگۆداین.
ئێستاش ئه‌و ده‌ستگیركراوه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به پێی یاسا ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
16ی ئاداری 2016




