٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ترەمپ، لە دووەم سێشەممەی گەورەدا سەرکەوتنی تۆمار کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  (دۆناڵد ترەمپ) لە دووەم سێشەممەی گەورەدا، توانی بۆ جارێکی دیکە زەنگی سەرکەوتن بەسەر (مارکۆ رۆبیۆ) و (تید کرۆز) لێ بدات و، بەم سەرکەوتنەی (ترەمپ)، (مارکۆ رۆبیۆ) لە کێبرکێکە کشایەوە.

ئێستا گۆڕەپانێکی چۆڵ بۆ (دۆناڵد ترەمپ) لە کێبرکێی هەڵبژاردندا هەیە، چونکە پیاوە سەرئێشەکەی (ترەمپ) کە (مارکۆ رۆبیۆ) بوو شکستی برد و لە بەرانبەر ترەمپدا چۆکی دادا.
دوێنێ لە کۆی پێنج ویلایەتی دیکە لە هەڵبژاردنی کاندیدانی پارتی کۆماری بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، (دۆناڵد ترەمپ) توانی لە سێ ویلایەتدا براوە بێ.
ئەو ویلایەتانەی کە ترەمپ توانی سەرکەوتوو بێ، بریتی بوون لە، فلۆریدا و ئیلینوى و کارۆلیناى باکور.
لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان، (مارکۆ رۆبیۆ) پاشەکشەی لە خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند و، ئێستا ترەمپ تاڕادەیەکی زۆر نزیکە لە سەرکەوتنی یەکجارەکی و تەنیا تید کرۆز لەبەردەمیدا ماوە.
تادێ زیاتر (ترەمپ) لە لوتکەی سەرکەوتن نزیک دەبێتەوە و کۆمارییەکان تاکە دەرفەتیان ئەمەیە کە لەکۆنگرەدا ڕێ لە ترەمپ بگرن و مافی کاندیدکردنتی لێ بسەننەوە، بەڵام ئەمەیش رێگە چارە نییە، چونکە ئەم هەنگاوە ناوبانگی سیاسی کۆمارییەکان ناشرین دەکات. ئێستا یەکەم موفاجەئەی سیاسی لە کۆمارییەکان ترەمپە، چونکە تەواوی سیاسییە گەورەکانی ئەو حزبە رێگری لێ دەکەن کە نەبێتە کاندیدی کۆمارییەکان کەچی (ترەمپ) تادێ لە سەرکەوتنی یەکجارەکی نزیک دەبێتەوە و کۆمارییەکان ناتوانن پێشی لێ بگرن.
دوا کەس لە سەرکردەکانی کۆماری (مێت رۆمن): سەرکردەیەکی کۆمارییە لەدوا خولی هەڵبژاردنی ئەمەریکا لەگەڵ (ئۆباما) کێبرکێی کرد بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ویستی ڕێ لە سەرکەوتنی (ترەمپ) بگرێ و بەهەموو هێزێکیەوە لە کەمپینەکاندا بەشداری کرد کە ئەم سێشەممە بتوانێ (ترەمپ) بشکێنێ کەچی (مێت رۆمن)ـیش نەبووە فریادرەسی کۆمارییەکان و لایەنگری کۆمارییەکان ترەمپیان هەڵبژارد.

شاو كوردی

 

هەواڵی پەیوەندیدار