٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بێ کورد، گۆڕانکاری لە دیزایینی ناوچەکەدا بە دی نایەت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، بێ کورد، گۆڕانکاری لە دیزایینی ناوچەکەدا بە دی نایەت. دەربارەی پرسە نێوخۆییەکانیشەوە گوتی، گرینگ نییە بەسەر یەکدیدا سەرکەوین، بۆ ئێمە گرینگ سەرکەوتنە بەسەر داعشدا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا پرسە نێوخۆییەکان، پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و قەیرانەکانی ناوچەکەی خستە بەر باسەوە و، پێوەست بە کێشە نێوخۆییەکانیش گوتی، بە داخەوە بە هۆی ئەو یەکدیشکاندنەی لای ئێمە پێڕۆ دەکرێ خەڵکی جیا لە قەیرانە داراییەکە کەوتنە دۆخێکی قورسترەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری سلێمانیدا ڕایگەیاند، سەرباری گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بۆ تێپەڕاندنی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم و داوای هەڵبژاردن بۆ سەرۆک، بەڵام ئەگەرچی کۆمسیۆنی ڕاپرسی و هەڵبژاردن ڕایگەیاند کە ناتوانێ لە ماوەی دیاریکراودا پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە ببات، بە داخەوە هەوڵی شکاندنی سەرۆکێک کە لە بەرەی شەڕدا بوو لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا، هەوڵی سەپاندنی ئیرادە و هەوڵی پاڵنانی پەرلەمان بۆ قورسترکردنی دۆخەکە، سەرەڕای کۆی هەوڵە نێوخۆییەکان و ڕێنوێنی وڵاتانی دەرەوەیش پڕۆسەکەیش زۆر بە شێوەیەکی ناڕەوا بەڕیوە دەبرا.
گوتیشی، ئێستایش پێویستە هەوڵەکان هەر بەردەوام بن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ململانێ نێوخۆییەکان.
(نێچیرڤان بارزانی) دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەتیش ڕایگەیاند، ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانمان بۆ چاکسازی بەردەوامن کە باری قورسی گوزەران سووک دەکات و بواری ئیدارە و بەڕێوەبردنیش ڕێک دەخاتەوە.
گوتیشی، سەرباری قەیرانی دارایی سەخت بەسەر هەرێمی کوردستانەوە، سەرباری شەڕی تیرۆر کە یەخەی گرتووین، سەرباری لەئامێزگرتنی نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارە و پەنابەر، بەغدا پشتی لە هەولێر کرد و بوودجە و مووجەی خەڵکی کوردستانی بڕی. ئەمەیش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش هاوکاریی داراییی هەرێمی کوردستانی نەکردووە، بۆیە لەم بۆنەیەدا داوامان دووپات دەکەینەوە، پشتیوانی لە حکوومەت و گەلی کوردستان بکەن.
(نێچیرڤان بارزانی) هەروەها بە پێویستی زانی کە پێوەندییەکان بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئاسایی ببنەوە و، دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا بێتە ئاراوە.
بە ئاماژە بە ئەگەری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەوەی کە، هەر دیزایینێک لە ناوچەکەدا بێتە ئاراوە بە بێ هەرێمی کوردستان سەرناگرێ، چونکە هەرێمی کوردستان پێگە و ڕۆڵی گرینگی لە گۆڕانکارییەکاندا هەیە و کۆڵەکەی سەرەکیی ناوچەکەیە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار