داعشێكی ئه‌مه‌ریكایی له كن پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌سه‌ره

هه‌ولێر-KDP.info- ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن كه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چه‌كداره داعشێكی ئه‌مه‌ریكاییان له شنگال گرتووه، كه پێشتر تیرۆریستان داگیریان كردبوو.
كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، له سه‌ر زاری دوو سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، ''ئه‌و داعشه ئه‌مه‌ریكاییه، پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی داعشانی جێ هێشتووه، ڕه‌نگه ویستبێتی بۆ توركیا بگێرێته‌وه.''
ئاماژه‌یشی داوه كه، چه‌كداره‌كه ناوی (محەمەد جەمال خوەیس)ه كه ٢٧ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و له ویلایه‌تی ڤێرجینیا ده‌ژیێ.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكایش له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه كه، زانیاری هه‌یه ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كه هاووڵاتیێكی ئه‌مه‌ریكایی گرتووه، كه پێشتر له ڕیزه‌كانی داعشدا جه‌نگاوه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش كه نه‌یویستووه ناوی ببرێ ده‌ڵێ، ''ده‌رباره‌ی راستیی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا له‌پێوه‌ندیداین.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سی بی ئێس نیوز، ئه‌و داعشه ئه‌مه‌ریكاییه له نزیك شنگال گیراوه و دواتر ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه كراوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن كه، له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وایانزانیوه كه كه‌سێكی خۆكوژ به‌ره‌وڕوویان ده‌بێته‌وه، بۆیێ ته‌قه‌یان لێی كردووه، به‌ڵام كه چه‌كداره‌كه خۆی ده‌ناسێنێ كه پێشتر له ڕیزه‌كانی داعشدا بووه و ئێستایش ده‌یه‌وێ خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه بكا، ئینجا ڕێی پێده‌ده‌ن لێیان نزیك ببێته‌وه.
(محەمەد جەمال خوەیس) له باوكێكی فه‌ڵه‌ستینی و دایكێكی عێراقییه و ماوه‌یه‌ك له ریزه‌كانی داعشاندا شه‌ڕی كرد.




