لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنامەی تواناسازیی کچان و ئافرەتانی کوردستان خرایە ڕوو

ئەمەریکا-KDP.info- لە ئەمەریکادا شاندی حکوومەتی هەرێم بەشداری لە شەستەمین خولی لیژنەی بارودۆخی ئافرەتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام و ئاژانس و ده‌سته‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وڵاتانی جیهان، ڕۆژی دووشه‌ممه 14/3/2016، شەستەمین خولی لێژنه‌ی بارودۆخی ئافره‌تان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، ده‌ستی به كار‌و چالاكییه‌كانی كرد و تا 24/3/2016 به‌رده‌وام ده‌بێت و خولی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه بۆ "تواناسازیی ئافره‌تان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام 2030".
شاندی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتووه له به‌ڕێزان خاتوو په‌خشان زه‌نگنه، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له ئه‌نجومه‌ن.
له ڕۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، پانێلی وه‌زاری كرایه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تی خاتوو په‌خشان زه‌نگنه، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوو، كه تیایدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای گشت سه‌ختی و ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كان، به‌شداره له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندن 2030، هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی كار ده‌كات بۆ داڕشتنی پلان و پرۆژه‌ی گونجاو؛ به تایبه‌تی ئامانجی پێنجه‌می كه بریتییه له "وه‌دیهێنانی یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و تواناسازیی كچان و ئافره‌تان".
هه‌ر له هه‌مان پانێلداو به درێژایی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی خولی ئه‌مساڵ، شاندی هه‌رێمی كوردستان، داوای هاوكاری و پاڵپشتی بۆ ئافره‌تان و كچانی ئێزیدی و كریستیان و توركمان و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و گشت پێكهاته‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و خانمانه‌ی بوونه قوربانی تاوان و ده‌ستدرێژییه دڕندانه‌كانی داعش و تیرۆر و توندڕه‌وی، ده‌كرێ.




