زانا عەبدولڕەحمان: قسەكانی عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر، هەڵبەستراو و ناڕاستن

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی یەكێتی هێرشی توندی كردە سەر هەردوو پەرلەمانتاری گۆڕان و كۆمەڵ، عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر و بە هەڵبەستنی هەواڵی ناڕاست تۆمەتباری كردن.
زانا عەبدولڕەحمان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە نەوای وتووە كە قسەكانی سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی باس كردووە كە نابێت خەڵكی كوردستان گوێ لەو جۆرە قسە هەڵبەستراو و دروستكراوانە بگرن، چونكە وەك ئەو وتی، هەردوو پەرلەمانتار كە بێكار دەبن، لە ماڵەوە هەواڵی ناڕاست دروست دەكەن. بەپێی لێدوانەكەی زانا عەبدولڕەحمان، ئەوان كە باس لە گەندەڵی دەكەن، بۆچی لە حكوومەتدا بەشدار بوون.
ناوبراو ئەو دۆخەی پەرلەمانیشی بۆ هەڵوێستیچەند ئەندامێكی پەرلەمان گەڕاندەوە كە نابەرپرسیارانە بەم شێوازە قسەیان دەكرد. جێی باسە، ئەو دوو پەرلەمانتارەی گۆڕان و كۆمەڵ لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندیان كردبووە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان.




