٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا كار بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  كۆشكی سپی پرسی هاوكاریی بەپەلەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەڕووی پێدانی مووچە تاوتوو دەكات.

 سایتی ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردەوە كە ئیدارەی ئەمریكا بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانەوەن پرسی دابینكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ دەكات. سەرچاوەیەكی باڵای لە حكوومەتی ئەمریكا بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە كە ئەمریكا واز لە هێزی پێشمەرگە ناهێنێت و دەیەوێ لە قیرانی داراییدا هاوكارییان بكات بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە كار لە شەڕی ئەوان لە دژی داعش نەكات.  

شایانی باسە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندینجار لە ڕێی وەڤدی باڵای حكوومەتەوە داوای لە ئیدارەی واشنتۆن كردووە كە هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات لەوانە دابینكردنی مووچەی پێشمەرگە.

هەواڵی پەیوەندیدار