٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فۆکس نیوز: ئێزدییەکان لەلایەن حکوومەتى هەرێمی کوردستانەوە پارێزگارییان لێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  سایتى فۆکس نیوزى ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکیدا دەربارەى ئازادکردنى کچانى کوردی ئێزدى ئاماژە بەوە دەکات تائێستا بەپێى ئاماری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتى هەرێم کە لەناو کۆمەڵگەى ئێزدى کار دەکەن، ژمارەیەکى زۆرى کوردانی ئێزدى ئازاد کراون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەدات ئێزدییەکان کە لەلایەن حکوومەتى هەرێمی کوردستانەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، تۆڕێکی تایبەتیان بۆ ئازادکردنى کەسوکاریان دروست کردووە و  پرۆسەى ڕزگارکردنەکەیان لەلایەن خێزانەکانەوە ڕێکدەخرێت و حکوومەتى هەرێمیش ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دەدات و ئەگەر خێزانەکان پارەى ئازادکردنیان بدەن ئەوا حکوومەتى هەرێم پارەکەیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، هاوکات وەك ڕاپۆرتەکە باسی دەکات لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا کەمپینى ساختە بەناوى ئازادکردنى کچانى ئێزدییەوە دروست دەکرێن و ئەوەش کارێکی نادروستە.

لە ڕاپۆرتەکەدا، سایتى فۆکس نیوزى ئەمریکى بەگرنگییەوە باسی لە ڕۆڵى نووسینگەی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کردووە و نووسیویەتی "نووسینگەی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشێکى تایبەتى بۆ ئازادکردنى قوربانییە ئێزدییەکان کردووەتەوە". بەرپرسى خەزێنەى ئیدارەى ئەمریکاش لە لێدوانێکدا بۆ سەرچاوەکە ئاماژەى بەوە کردووە کە ئەو پارانە سوود بە دارایی داعش ناگەیەنێت و ناچێتە دەستى داعشەوە.

شایانی باسە، دوێنێ لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ڕێی نووسینگەكەیانەوە تائێستا 2426 كەس لە كوردانی ئێزدی لەدەست داعش ڕزگار كراون و لە كاتی پێشكەشكردنی وتارەكەیدا ئاشكرای كرد كە 5 ژن و 14 منداڵی دیكەی ئێزدی بەو ژمارەیە لە ڕزگاركراوەكان زیاد كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار