١٩هاووڵاتى دیکەی ئێزدى رزگار كران

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسى نووسینگه‌ى رفێندراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له شارى دهۆك گوتی، ژماره‌یه‌كى تر له كوردانى ئێزدى رزگار كران و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئازادكردنى ئه‌وانى دیکە به‌رده‌وامه.
(حوسێن قایدى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "لە چوارچێوەی هه‌وڵه به‌رده‌وامەكانمان توانیمان 19كه‌سى تر‌ى كوردانى ئێزدى له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار بكه‌ین، ئەوان به سه‌لامه‌تى گه‌یشتنه هه‌رێمى كوردستان، كه 5ـیان ئافره‌تن 14ـیشیان منداڵن."
(قایدى) گوتی: "ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تا ئێستا له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا رزگار كراون، گه‌یشته 2445 كه‌س.
ئەو گوتیشی، نووسینگه‌ى كاروبارى ڕفێنراوان له هه‌وڵ و بزاڤى به‌رده‌وامدایە بۆ رزگاركردنى "كه‌سوكارمان" ئه‌وانه‌ى هێشتا له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا ماونەتەوە.
نەشوان بەرزنجی




