پێشمه‌رگه هێرشێكى داعشانیان لە باشوورى كه‌ركووك تێك‌شكاند

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له گوندى گه‌ڕاوی باشوورى كه‌ركووك، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشانیان تێك‌شكاند و چه‌ندین لاشه‌یان پێ جێ هێشتوون.
موقه‌ده‌م ( نه‌جات خوله سلێمان) له جموجۆڵى لیواى 10ـى هێزی پێشمەرگە لە میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "سەعات 5:40ـى به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له گوندى گه‌ڕاوەوە تیرۆریستان له رێگاى ژماره‌یه‌ك خۆكوژه‌وه هێرشیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بگه‌یەننه سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام به چاوكراوه‌ییى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زوو وه‌ڵام درانه‌وه و، لە ماوەی سێ سەعاتدا تێك‌شكێندران و وانه‌یه‌كى ترمان به تیرۆرستانى داعش دا".
موقه‌ده‌م(نه‌جات) گوتیشی: زیانى زۆر لە تیرۆریستانى داعش درا و ٤ لاشه‌ىشیان پێ جێ هێڵدران.
نەشوان بەرزنجی




