شنگال، ئەمبارە بۆمبێکی داعشی لێ دۆزرایه‌وه

شنگال-KDP.info- گەڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی شنگال، كۆگا بۆمبێکی لێ دۆزرایەوە؛ دیارە ئەو کاتەی شنگال داگیر کرابوو، تیرۆریستانی داعش ئەمباریان کردبوو.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیمه‌كانمان ئەمبارە بۆمبێکیان تیرۆریستانی داعشیان له خانوویه‌كی پشتی كه‌نیسەکەی شنگالدا دۆزیوەتەوە."
لیوا (مه‌حموود) ڕاشیگه‌یاند: "ئەو ئەمبارە 60 جۆر بۆمبی ئاماده‌كراوی تێدایه و، لە بۆمبی ئاسایی جیاوازە، ئاخر لە ناوه‌وه دەکەوێتە ئیش نه‌ك له ده‌ره‌وه."
فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك وتیشی: "تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی شنگال له بۆمب و مینی چێنراوی تیرۆریستانی داعش."
نەشوان بەرزنجی




