٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: ھۆکاری ڕاگرتنی نەوتی کەرکووک سیاسییە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ئەندامی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد، ھۆکاری ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە سیاسییە و، زیانێکی زۆریش لە کەرکووک دەدا.

ئەندامی لیژنەی نەوت‌وغاز لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (فوئاد حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ماوەی ٢٣ ڕۆژ ھەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا ڕاگیرابوو لە رێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ھەناردەکردنی دەستی پێکردەوە و بۆ ماوەی ھەشت سەعات بەردوام بوو، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ڕاگیراوە!"

(فوئاد حوسێن) گوتیشی، لەڕووی تەکنیکیەوە ھیچ کێشەیەکی نییە، چونکە بەرھەمھێنانی بەردەوامە.

گوتیشی، ھۆکاری ڕاگرتنەکەی بە ڕای من زیاتر سیاسییە، چونکە بەغدا دەزانێت کە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەسەر نەوتە، بۆیە ئەگەر نەڕوات قەیرانی دارایی ھەرێم قووڵتر دەبێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت‌وغاز دەیشڵێ ھەرێم هیچ، کەرکووکیش تووشی قەیران دەبێت، لەبەر ئەوەی ھەرێم و کەرکووک ڕێککەوتنێکیان کردووە کە ھەرێم مانگانە ١٠ملیۆن پارەی پترۆ دۆلار دەداتە کەرکووک.

جەختیشی کردەوە، ڕاگرتنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە زیانی زۆری دەبێت، لەبەر ئەوەی ھەر نەوت دەردەھێندرێت و ھەناردە نەکرێت؛ هەتا کەی دەکرێ ئەنبار بکرێ؟

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار