٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حەشدی‌شەعبی، لە بارەگاکانی پارتییەوە تەقەی لێ نەکراوە"

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕەتی دەکاتەوە لە بارەگاکانی پارتییەوە تەقە لە بارەگای حەشدی‌شەعبی کرابێ.

(فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو سەبارەت بە دەنگۆی تەقەکردن لە حەشدی‌شەعبی لەبارەگاکانی پارتییەوە، ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە بارەگاکەی خۆمان کەوتووەتە ناوەندی شار و، بارەگایەکی حەشدی‌شەعبییشمان لێوە نزیکە؛ ئەو شوێنەی ئەوان سنووری نێوان گەڕەگە کوردنشین و گەڕەکە تورکمانەکانە؛ جا ئەوەی ماڵ و دووکانی لێ سووتابێ یان کوڕی شەھید کرابێ، لە داخا دەچن تەقە دەکەن، جا ئێمە نازانین دەستی ئاژاوەگێڕە ئەم کارە دەکات یان کەسێکە دەیەوێت نێوانی پارتی و حەشدی‌شەعبی تێک بدات."

(ئەحمەد) گوتیشی: "دەڵێن ئەمە دەستێکی سیاسییە، بەڵام بە بۆچونی ئێمە خەڵک داوای مافی خۆی دەکاتەوە لە لایەنی دەسەڵاتداری ئێرە، بەڵام دووپاتی دەکەینەوە كه‌ ئاگاداری ھیچ ئاژاوەگێڕییەک نین و لێی بێبەرین، هه‌ڵبه‌ته‌ ھەڵکەوتەی شوێنەکەی ئێمە وایە حەشدی‌شەعبی زۆر جار گومان لە ئێمە دەکەن و لە کۆبونەوەکان باسی دەکەن، دەڵێن خەڵکێک ھەیە لە سنووری ئێوەوە تەقە لە ئێمە دەکەن، جا ئێمە ئەوەی پێمان کرابێ کردوومان لە باری ئەمنییەوە، ئەم ھەواڵەیش ڕەت دەکەینەوە و ھیچ کاتێک ئامادە نەبووینە کارێکی لەم شێوە بکەین، ئاخر خەڵکی بەرپرسی خۆیان شایەتیمان بۆ دەدەن کە کاری وا ناکەین و لە باشە بەو لاوە ھیچی ترمان لێیان نەکردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە."

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار