باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ستاییشی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌كات

دهۆك-KDP.info- وێرای به گرینگ ناوبردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی له دهۆك، به‌و هۆیه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاواره و په‌نابه‌رانی له‌خۆ گرتووه، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستاییشی خه‌ڵكی كوردستان و دهۆكی كرد.
له گوتارێكیدا له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی له دهۆك، (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی: "سوپاستان ده‌كه‌م بۆ داوه‌تكردنم و به‌شداریكردنم له‌و رێوڕه‌سمه بۆ ئه‌وه‌ی باس له گرینگیی ڕۆڵی كارای خه‌ڵكی دهۆك بكه‌م".
(ستیوارت جۆنز) گوتیشی: "خه‌ڵكی دهۆك پێشوازیی له سه‌دانهه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردووه ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر داعش هه‌ڵاتوون".
ئاماژه‌یشی دا: "هاوڕێیه‌كم له دهۆك باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له دهۆك هه‌ندێكی پێداویستییه‌كان بێبه‌رانبه‌ر پێشكه‌ش به‌و قوربانیانه كراوه كه له‌به‌ر داعش هه‌ڵاتوون".
ئه‌وه‌شی گوت: "خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به باشترین شێوه پێشوازی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسێكانیان ده‌كه‌ن".




