نێچیرڤان بارزانی: كوردستان پێویستی بە خوێندنی پیشەیی هەیە

دهۆک-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی زانكۆی ئەمەریكایی لە کوردستان-دهۆک، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە (مەسروور بارزانی) کرد بۆ بیرۆكەی دامەزراندنی زانكۆكە و، پیرۆزباییشی لە خەڵكی شاری دهۆك کرد، هەروەها هیوای خواست ئەم زانكۆیە ببێتە ناوەندێكی دیكەی گرنگی زانستی و بچێتە ڕیزی چەندین دەستكەوتی دیكە لە دەڤەرەكە و، گوتیشی کە کوردستان پێویستی بە خوێندنی پیشەیی هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 - 3 - 2016 بە ئامادەبوونی هەریەك لە (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی و باڵیۆزانی ئەمەریكا و ئیتاڵیا لە عێراق و كونسووڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و وەزیرانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدرال و بەرپرسانی حزبی و حكوومی و ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و قوتابیان و خەڵكی ناوچەكە، زانكۆی ئەمەریكی لە شاری دهۆك كرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی زانكۆی ئەمەریكیدا دوای پێشكەشكردنی وتەكانی هەریەك لە سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكایی و (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا جیا لە بەخێرهێنانی میوانان و دەستخۆشی كردن لە مەسروور بارزانی بۆ بیرۆكەی دامەزراندنی زانكۆكە و پیرۆزباییكردن لە خەڵكی شاری دهۆك، هیوای خواست ئەم زانكۆیە ببێتە ناوەندێكی دیكەی گرنگی زانستی و بچێتە ڕیزی چەندین دەستكەوتی دیكە لە دەڤەرەكە. ئاماژەی بەوەش دا هەرچەند قوتابخانە و زانكۆ و ناوەندەكانی زانستی و پەروەردەیی و فێركردن لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێن، هەر كەمە.
ئەم هەنگاوەشی بە تەحەدییەك و پەیامێك بۆ دوژمان قبووڵ كرد كە گەلی كورد گەلێكی زیندووە و بە سەپاندنی شەڕ و پیلانگێڕی لە كاروانی پێشكەوتن ناوەستێت و لە سەختترین بارودۆخدا خواست و ئیرادەی خۆی بۆ ژیان و پێشكەوتن و ئاوەدانی لەدەست نادات. جەختی لەوەش كردەوە كە گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی خەبات و تێكۆشانی ڕزگاری و ئازادی كوردستان بەم هەنگاوانە شاد دەبێت چونكە هەرچەند ئەوان دەرفەتیان نەبوو لە زانكۆ و پەیمانگاكان بخوێنن، بەڵام ئەمڕۆ نەوەكانیان لە زانكۆ و پەیمانگە باشەكان دەخوێنن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەرێزیان باسیان لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەروەردە و فێركردن كرد و ئاماژەی بە دەرفەتدان بە كەرتی تایبەت لەم بوارەدا كرد بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان ببینن و لەمبارەیەشەوە شانبەشانی 15 زانكۆی حكوومی و ئەنجومەنی كوردستان بۆ پسپۆڕییەكانی پزیشكی و دەستەی كوردستان بۆ دیراسەتە ستراتیژییەكان و توێژینەوەی زانستی و بە دەیان پەیمانگە، ئێستا 13 زانكۆی ئەهلی و 9 پەیمانگەی تایبەتی هەن و 94,700 قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن كە 48٪ یان كچن و ئەمەش سەرمایەیەكی گەورەیە بۆ پاشەڕۆژی كورستان. بە پێویستیشی زانی خوێندنی پیشەیی و كادری شارەزا لە هەموو بوارەكانی پیشەییدا لەبەرچاو بگیرێت چونكە كوردستان پێویستییەكی گەورەی بە خوێندنی تایبەتمەندی و پیسپۆڕی پیشەیی هەیە.
سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای كوردستانیش نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە بەهۆی بڕینی بودجە لەلایەن بەغداوە و شەڕی داسەپاوی تیرۆرستانی داعش و هاتنی ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و دابەزینی چاوەڕواننەكراوی نرخی نەوت كە كاریگەرییەكی زۆر نەرێنی هەبووە، خەڵكی لە ڕەوشێكی گراندا ژیان بەسەر دەبەن، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەمە وانەیەكی گرنگە بۆئەوەی باشتر كەموكورتییەكان ببینرێن و چاكسازییەكانیش جددیتر بكرێن و بۆ ئەم مەبەستە حكوومەت دەستی بە پلانێكی هەمەلایەنە كردووە بە تایبەتی لە بوارەكانی كارگێری و داراییدا بۆئەوەی داهات زیاتر و خەرجییەكان كەمتر بكرێنەوە و داهاتی نەوتیش شەفافتر ببێت و ئەو هەڵمەتەش كەم بكاتەوە كە لەم بوارەدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەستپێكراوە و ناوماڵی كوردی هەژاندووە.
هەروەها باسی ئەو ڕێكارە كارگێڕی و داراییانەشی كرد كە بۆ دەربازكردنی قەیرانەكە بە ناچاری جێبەجێ كراون و فەرمانبەرانیشی دڵنیا كردەوە كە مافی هیچ كەسێك نافەوتێت و قەیرانەكەش وەك زۆر لە قەیرانەكانی دیكە بە سەركەوتوویی تێدەپەڕێنرێت و ئایندەیەكی گەشیش چاوەرێی كوردستان دەكات و بۆ دەربازكردنی ئەم قۆناغەش هاوكارییەكی دڵسۆزانە و هۆشیاریانەی نێوان خەڵك و حكوومەتی بە پێویست زانی.
سوپاسی خۆڕاگرییەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانیش كرد كە بە گیان و خوێنی گەشی خۆیان بەرگریی لە كوردستان دەكەن و سەری ڕێز و پێزانینی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دانەواند و سوپاسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەمەریكای كرد كە پشتگیرییە سەربازییەكانیان ڕۆڵێكی گرنگی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بەسەر تیرۆرستانی داعشدا هەبووە. هەروەك سوپاسی مووچەخۆران و خەڵكی كوردستانی كرد كە بە شێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە سەختەدا دەكەن و تێگەیشتنێكی گەورەیان بۆ ئەم ڕەوشە هەیە و بەرگەی دەگرن.
لە بەردەوامیی وتەكەیدا سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی خەڵكی دەڤەری بادینانی بە شێوەیەكی گشتی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لە خوشك و برایانی ئاوارەی ئێزدی و مەسیحی و موسڵمانیان كرد كە بەهۆی هێرشی دڕندانەی تیرۆرستانی داعشەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەی سنوری پارێزگای دهۆك بوون و بە بێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی دەرگەی ماڵ و قوتابخانە و مزگەوتەكانیان بۆ كردنەوە و بە باشترین شێوە جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابینكرد و ئەمەشی بۆ ئەو پێكەوەژیانەی نەتەوەیی و ئایینی و پرنسیپەكانی مرۆڤایەتی گەڕاندەوە كە لە دێرزەمانەوە تا ئەمڕۆ خەڵكی كوردستان پێی ناسراوە و خەڵكی جیهانی بەم پێكەوەژیانەی سەرسام كردووە و بە ڕێزەوە سەیری دەكەن. هەروەها سوپاسی پارێزگا و پارێزگار و دەزگا حكوومی و حزبییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكانی كرد بۆ خزمەتكردنی زیاتر لە 670000 ئاوارە و پەنابەر.
بەڕێزیان ئەو تاوان و كارەساتانەی كە تیرۆرستانی داعش لە بەرامبەر خوشك و برا ئێزدییەكان و مەسحییەكانی دەشتی نەینەوا و خەڵكی دەڤەرەكە بە گشتی ئەنجامیانداون، بە برینێكی قوڵ ناساند و ئاماژەی بەوە دا كە چارەسەركردنی ئەو برینانە ئاسان نییە، بەڵام داعش لەسەر ئەو كردەوانەی دەگاتە سزای خۆی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هەموو شێوەیەك بۆ ساڕێژكردنی ئەم برینانە و گەڕانەوی باوەڕ بۆیان بەردەوام دەبێت. ڕزگاركردنی شەنگال بە فەرمانداریی ڕاستەوخۆی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هەنگاوی یەكەم و ئاوەدانكردن و گەڕاندنەوەی ژیان بە شێوەیەكی باشتر بۆ شەنگال و دەڤەرە ڕزگاركراوەكانی دیكە، هەنگاوی دووەمی ساڕێژكردنی ئەو برینانە زانی و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەمبارەیەوە هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.
ئەوەشی بیرهێنایەوە كە لەسەر پرۆسەی ئازادكردنی خوشك برا ئێزدییەكان لە دەستی داعش بەردەوامن و تا ئێستا 2,426 كەس ئازاد كراون و ئەمڕۆش 5 ئافرەت و 14 مناڵ ڕزگاركراون و بەردەوام دەبن تا ئەوانەی كە ماون ڕزگار دەكرێن. ئاشكراشیكرد كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەنگاوی باش بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو كارەساتە نراون و بەردەوامیش دەبن لەسەر ئەو هەوڵانە.
لە كۆتایی وتەكەیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ڕێكخستنی نێوماڵی كوردستان كرد و دووپاتی كردەوە كە ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان تەنیا ڕێگەیە بۆ دابینكردنی پاشەڕۆژێكی گەشتر و بەدەستهێنانی ئامانجەكانی خەڵكی كوردستان و ئەمەشی بە ئەركێك زانی و جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵ و هەنگاوەكان بەو ئاراستەیە كردەوە.
دەقی وتاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان:
ڕێزدار جه‌نابێ سه‌رۆك بارزانی،
ڕێزداران باڵیۆزێن ئه‌مه‌ریكا و ئیتالیا ل عیراقێ،
كونسول و نوێنه‌رێن وه‌لاتێن بیانی ل هه‌رێما كوردستانێ،
سه‌ركرده‌یێن ئالى یێن سیاسى، پارێزگارێن هەرێما كوردستانێ،
دۆستێن گه‌لێ كوردستانێ كو ل ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى هاتنه بۆ ڤێ مەڕاسیمێ،
هه‌مى مێهڤانێن هێژا..
ڕۆژا وە خۆش ، هه‌می لایەك ب خێر بێن سەرچاڤا..
پێخۆشحالین كو ئه‌ڤرۆ ئه‌م پێكڤه‌به‌شداریێ د ڕێوڕه‌سما ڤه‌كرنا زانكۆیا ئه‌مه‌ریكیدا ل دهۆكێ دكه‌ین. ئه‌ڤ زانكۆیا كو هیڤیدارم و مه باوه‌ریا تەمام یا هه‌ی، دێ بیته ناڤه‌نده‌كا دیا گرنگا زانستی و ئه‌كادیمی ل دهۆكێ و كوردستانێ و، دێ چیته ڕێزا چه‌ندین ده‌سكه‌فتێن دی یێن گرنگ ل ئه‌ڤێ ده‌ڤه‌رێ. ڕێكێ بدەن پێشەكی ده‌ستخۆشیێ ل ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، بۆ هزرا ئاڤاكرنا ئه‌ڤێ زانكۆیێ و، هه‌روه‌سا پیرۆزباهیێ ل خه‌لكێ دهۆكێ و به‌هدینان ب تایبه‌تی و، یێ كوردستانێ ب گشتی بكه‌م.
ئاستێ زانستى و سازیێن فێربوونێ ل هه‌ر وه‌لاته‌كى، نیشانا پێشكه‌فتن و زیندیا ئەو مللەتییە، ئەو میللەت دهێتە ناسین و ب ئاستێ وێ دهێتە پیڤان ب زانستی و فێربوونێ و په‌روه‌رده‌یێ. ژبه‌ر هندێ، چه‌ندی كو ئه‌م گرنگیێ بده‌ینه زانست و فێربوونێ و، چه‌ندی كو قوتابخانه و زانكۆیان و، ناڤه‌ندێن زانستی ئاڤا بكه‌ین، هێشتا هه‌ر كێمه.
ڤه‌كرنا زانكۆیه‌كێ د ڕه‌وشا ئه‌ڤرۆیا كوردستانێدا ل دهۆكێ، پەیامەكە بۆ دوژمنا كو سه‌پاندنا شه‌ڕ و پیلانان دژى ملله‌تێ مه، كاروانێ مه یێ پێشكه‌فتنێ ڕاناوەستیت، هه‌م نیشانه‌كا ڕۆنه كو ملله‌تێ مه ملله‌ته‌كێ زیندییه و، د ڕۆژ و ڕه‌وشێن هه‌ره ته‌نگ و گراندا ژی، حه‌ز و ئیرادا خۆ بۆ ژیانێ و پێشكه‌ڤتنێ و ئاڤاكرنێ، ژ ده‌ست ناده‌ت.
ژبه‌ر تێكۆشینا ڕزگاری و ئازادیا كوردستانێ، باب و باپیرێن مه ئه‌و شانس و ده‌لیڤه نه‌بوویه، كو وه‌كی پێویست بخوینن و زانكۆیان ته‌مام بكه‌ن. وان گیانێ خۆ كره قوربانی، داكو ئه‌ڤرۆ كچ و كوڕێن مه بشێن بخوینن و، شانسێ خویندنێ ل زانكۆ و په‌یمانگه‌هێن باش، بده‌ستڤه بینن. له‌وما ئه‌ڤرۆ باوەریا مە ئەوە گیانێ پاكێ شه‌هیدان، یێ شاد و ئارامه.
ئاماده‌بوویێن بەڕێز،
حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، گرنگییه‌كا تایبه‌ت یا دایه كه‌رتێ په‌روه‌رده‌یێ و خویندنا بلند. سیاسه‌تا مه ئه‌و بوویه و، مه ده‌رفه‌ته‌كا مه‌زن یا دایه كه‌رتێ تایبه‌ت، داكو ئه‌و ژی ڕۆلێ خۆ ببینت و، ل دویڤ پیڤان و ستانداردێن زانستی و ئه‌كادیمی یێن جیهانی، پەیمانگەھ و زانكۆیان ل كوردستانێ ڤه‌كه‌ن و، به‌شداریێ د پێشڤه‌برنا جڤاكێدا بكه‌ن.
نهۆ ل هه‌رێما كوردستانێ، دگه‌ل (15) زانكۆیێن حكوومی و، ئه‌نجومه‌نا كوردستانی بۆ پسپۆڕیێن پزیشكی و، ده‌سته‌یا كوردستانێ بۆ دیراساتێن ستراتیژی و تویژاندنێن زانستی، كو ئه‌و ژی ل ئاستێ زانكۆیانن، هه‌روه‌سا دگه‌ل ده‌هان په‌یمانگه‌هێن حكوومی، وه‌كی كه‌رتێ تایبه‌ت ژی، (13) زانكۆیێن ئه‌هلی و، (9) په‌یمانگه‌هێن تایبه‌ت هه‌نه.
ئه‌ڤرۆ هه‌ژمارا قوتابی یێن ل زانكۆ و په‌یمانگه‌هێن سه‌ر ب خویندنا بلندڤه ل هه‌رێما كوردستانێ دخوینن، (94,700) قوتابینه، كو ژ وان 48٪ قوتابی یێن كچن. ئه‌ڤ هه‌ژمارا مه‌زن و هه‌ڤسه‌نگ ل ناڤبه‌را هه‌ردو نڤشان، بۆ كوردستانێ و پاشه‌ڕۆژا وێ سه‌رمایه‌كێ مه‌زنه و، دێ ڕۆله‌كێ گرنگ ل پاشه‌ڕۆژێ گێڕن.
ئه‌ڤرۆ كوردستانێ گه‌له‌ك پێویستى ب خویندنا پیشه‌یی هه‌یه، سبه‌ی ژی بۆ پێشڤه‌برن و ئاڤاكرنا باشترا كوردستانێ، پێویستییه‌كا مه‌زن ب خویندن و تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕیا پیشه‌یی هه‌یه، له‌وما گرنگه كو خویندنا پیشه‌یی و ئاماده‌كرنا كادرێن شاره‌زا د هه‌می بوارێن پیشه‌ییدا ل كوردستانێ، لبه‌رچاڤ بهێته گرتن و گرنگی پێ بهێته‌دان.
ئاماده‌بوویێن هێژا،
هوین هه‌می دزانن كو ژ ئه‌نجامێ گه‌له‌ك پیلان و شه‌ڕێت ڤه‌شارتی ل دژی هه‌رێما كوردستانێ، خه‌لكێ مه یێ د ڕه‌وشه‌كا گراندا. زێده‌تری دو سالانه كو حكوومه‌تا عیراقێ بودجا هه‌رێمێ بڕییه، دگه‌لدا، شه‌ڕێ دڕنده‌ترین ڕێكخستنا تیرۆرێ ل جیهانێ بسه‌ر مه‌دا هاتیه سه‌پاندن، پاشى پتری ملیۆنه‌ك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ران، به‌رێ خۆ دایه كوردستانێ، ل دویماهیێ ژی بهایێ نه‌فتێ ب ڕه‌نگه‌كێ نه‌چاڤه‌ڕێكری داكه‌ڤت، كو كاریگه‌رییه‌كا گه‌له‌ك خراپ ل كوردستانێ كر.
ئه‌م دژوارییا ئه‌ڤێ ڕه‌وشێ دزانین، لێ د هه‌مان ده‌مێدا ئه‌ڤ قه‌یرانه، بۆ مه ده‌رفه‌ته‌كا زێڕین و وانه‌یه‌كا گه‌له‌كا گرنگه، داكو باشتر كێماسی یێن خۆ ببینین و، ده‌ست ب چاكسازییه‌كا جددی ل هەرێما كوردستان بهێتە كرن. بۆ ڤێ چه‌ندێ مه یێ ده‌ستپێكری و، مه پلانه‌كا هه‌مه‌لایه‌ن یا ئاماده كری، ب تایبه‌تی ژی د هه‌ردو وارێن كارگێڕی و كارگێڕیا داراییدا، داكو داهاتێ هه‌رێمێ زێده و، خه‌رجیا ژی كێم بكه‌ین.
د بابه‌تێ داهاتیدا و، ب تایبه‌تی ژی داهاتێن نه‌فتێ، شه‌فافیه‌ته‌كا هێژ زێده‌تر په‌یره‌و بكه‌ین، به‌لكو هه‌لمه‌تاكا ب ئه‌ڤى ناڤى، دژى هه‌رێمێ دهێته كرن و، ناڤمالا كوردستانێ هه‌ژاندیه، كێم بكه‌ت.
بۆ ده‌ربازكرنا ئه‌ڤێ قۆناغێ، ئه‌م هه‌وجه‌ى هه‌ڤكاریه‌كا دلسۆزانه و هۆشیارانه‌ینه ل ناڤبه‌را خه‌لكێ هه‌رێمێ و حكوومه‌تێ. ئه‌م سپاسییا خه‌لكێ خۆ دكه‌ین، نه‌خاسمه ئه‌وێن لسه‌ر مووچه‌ى دژین، كو ئاسته‌كێ بلندێ پێگیریێ و هه‌ڤكاریێ و خه‌مخۆریێ نیشان داینه و، من دڤێت ب ناڤێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، سوپاسییا ئه‌وان ئێك ب ئێك بكه‌م.
بلا هه‌می فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر ژى پشتڕاست بن كو مافێ كه‌سێ به‌رزه نابیت. ئه‌وا هاتیه كرن، ژ نه‌چارى بوویه، بۆ ده‌ربازبوونێ بوویه ژ ئه‌ڤێ قه‌یرانا مه‌زن.
مه باوه‌رییه‌كا موكوم هه‌یه ئه‌ڤێ قۆناغا گران، وه‌كی گه‌له‌ك ته‌نگاڤی و قۆناغێن خرابتر و زه‌حمه‌تتر، دێ ب شێوه‌یه‌كێ سه‌ركه‌فتی ده‌رباز كه‌ین. ملله‌تێ مه گه‌له‌ك نه‌خۆشی و ته‌نگاڤی یێن دیتین، لێ هه‌می جارا ژی ب خۆڕاگری، ده‌رباز كرینه. مه هیڤییه‌كا مه‌زن یا ب سه‌ركه‌فتن و پاشه‌ڕۆژا گه‌شا كوردستانێ هه‌ی.
ل ڤێرێ، جاره‌كا دی من دڤێت سوپاسیا خۆڕاگرییا پێشمه‌رگه‌یێن قه‌هره‌مانێن كوردستانێ بكه‌م، كو ب گیان و خوینا خۆ، به‌رگریێ ل كوردستانێ دكه‌ن و ئه‌م ل هه‌مى جیهانێ سه‌رفه‌راز كرینه. هه‌روه‌سا سه‌رێ ڕێز و حورمه‌تێ بۆ گیانێ پاقژێ شه‌هیدا دچه‌مینین، ئه‌و قه‌هره‌مانێن سینگێ خۆ كریه چه‌په‌ر لبه‌ر تیرۆرستان و، دژمن شكاندین و، گیانێ خۆ كرینه قوربانی، داكو كوردستانى ئازاد بمینن، ته‌نا و سه‌ربلند بژین و، كوردستان رزگار ببیت.
مێهڤان و ئاماده‌بوویێن هێژا..
ئه‌ز ئه‌ڤێ هه‌لكه‌فتنێ ب ده‌لیڤه دبینم كو جاره‌كا دی ب گه‌رمى سپاسیا خه‌لكێ به‌هدینا ب گشتی بكه‌م، بۆ وێ سه‌ره‌ده‌ریا بلندا مرۆڤانه و، پێشوازیا گه‌رم و مێهڤانپه‌روه‌رییا وان، بۆ خوشك و برایێن خۆ یێن ئاواره‌یێن ئێزدی و مه‌سیحی و موسلمان كری، ده‌ما كو ژبه‌ر هێرشێن هۆڤانه‌یێن تیرۆرستێن داعشێ نه‌چار بووین، مال و حال و، گوند و باژاڕێن خۆ بهێلن و، ئاواره‌ی سنوورێ پارێزگه‌ها دهۆكێ ببن. هه‌وه ده‌رسه‌كا مرۆڤانیێ نیشا جیهانێ دا و، ئه‌م سه‌رفه‌راز كرین.
خه‌لكێ پارێزگه‌ها دهۆكێ ب گشتى، گه‌له‌ك مرۆڤانه، كوردستانیانه و جوامێرانه، ده‌رگه‌هێن مال و مزگه‌فت و قوتابخانه‌یێن خۆ، بۆ ئه‌ڤان خوشك و برایێن خۆ ڤه‌كر و، ب مێهڤانپه‌روه‌رییه‌كا گه‌رم، ڤه‌حه‌واندن. ب تنێ لسه‌ر بنگه‌هێ مرۆڤاتیێ، بێى كو بزانن، بپرسن و گرنگیێ بده‌نه هندێ كا ئه‌و چ نه‌ته‌وه، چ دین و ئۆل، چ مه‌زهه‌ب، چ ڕه‌گه‌ز، چ ڕه‌نگن و، خه‌لكێ كیڤه‌نه؟!.
ئه‌ڤه ژی نیشاندنا وێنه‌یه‌كێ زیندی و، گه‌له‌كێ جوانێ ئه‌وێ پێكڤه‌ژیانا نه‌ته‌وه‌یی و ئۆلی و، ئه‌وان پره‌نسیپێن مرۆڤانه‌یێن بلنده، یێن خه‌لكێ كوردستانێ هه‌ر ژ دیرۆكا كه‌ڤن و هه‌تا ئه‌ڤرۆ ژی، پێ تێته نیاسین.
ئه‌ڤه ڕه‌نگێ ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه و، تابلۆیێ ڕه‌نگینێ خه‌لكێ كوردستانێ یه، كو ئه‌ڤرۆ ل جیهانێ بوویه جهێ شانازیا ملله‌تێ مه و، خه‌لك و ملله‌تێن جیهانێ سه‌رسام كری و، ب حورمه‌تڤه لێ دنێڕن و، ڕێزێ لێ دگرن.
هه‌روه‌سا سپاسیا پارێزگه‌ها دهۆكێ و ڕێزدار پارێزگار و داموده‌زگه‌هێن حكوومی و حزبى ل سنوورێ پارێزگه‌هێ دكه‌م، كو وان ژی باره‌كێ گرانێ دایه سه‌ر ملێ خۆ، شه‌ڤ و ڕۆژان كار دكه‌ن، داكو بشێن خزمه‌تا زێده‌ترى 670,000 ئاواره و په‌نابه‌ران ل سنوورێ خۆ بكه‌ن. سپاسیا هه‌مى ڕێكخستنێن ناڤنه‌ته‌وه‌یى و خۆجهـ ژى دكه‌ین، كو هاریكاریه‌كا به‌رده‌وام بۆ په‌نابه‌ران كرینه.
ئاماده‌بوویێن ڕێزدار،
جینۆسایدا كو ب سه‌رێ كه‌سوكارێن مه یێن ئێزدی هاتى، برینه‌كا كویر و ئێك ژ هۆڤانه‌ترین تا‌وانێن دژی مرۆڤایه‌تیێ بوو د جیهانا ئه‌ڤرۆدا. كۆمكوژییا ئێزدیان، ڕه‌ڤاندنا كچ و ژنان، وێرانكرنا مال و گوند و باژێڕێن وان و، ده‌هان تا‌وانێن دی یێن قڕێژێن داعشێ به‌رامبه‌ر وان، هه‌روه‌سا به‌رامبه‌ر خوشك و برایێن مه یێن مه‌سیحی ل ده‌شتا نه‌ینه‌وا و، خه‌لكێ مه ل وان سنووران ب گشتی، ئه‌ڤانه هه‌می ئه‌و كاره‌ساتن، كو چ جاران ناهێنه ژبیركرن و، برینا وان ژی ب ساناهی ده‌رمان نابیت.
بێگومان، داعش دێ گه‌هیته سزایێ خۆ و، دێ گه‌له‌ك ب گرانى باجا تا‌وانێن خۆ ده‌ت، ئه‌م ژی ب هه‌می ڕه‌نگان دێ به‌رده‌وام بین لسه‌ر ده‌رمانكرنا برینێن ئێزدیان و، ڤه‌گه‌ڕاندنا باوه‌ریێ بۆ وان.
دڤێ ڕێكێدا، ڕزگاركرنا شه‌نگالێ ب فه‌رمانداریا ڕاسته‌وخۆیا جه‌نابێ سه‌رۆك بارزانی، كو شكاندنا پشتا داعشێ بوو ل ده‌ڤه‌رێ، پێنگاڤا یه‌كه‌مه و، ئاڤه‌دانكرن و ڤه‌گه‌ڕاندنا ژیانێ ب شێوه‌كێ باشتر بۆ شنگالێ و ده‌ڤه‌رێن دی، دێ بنه پێنگاڤێن داهاتی.
ئه‌ڤه ده‌لیڤه‌یه، جاره‌كا دى ژ جڤاكا ناڤنه‌ته‌وه‌یى بخوازین، هاریكاریه‌كا تایبه‌ت بۆ ئاڤه‌دانكرنا ده‌ڤه‌رێن كو داعشێ وێران كرین و، ڤه‌گه‌ڕاندنا خه‌لكێ ئه‌وان ده‌ڤه‌ران بكه‌ن، داكو باوه‌ریێ بۆ خه‌لكى چێكه‌ن.
ب دیتنا مه، مه‌زنترین شكاندن بۆ داعشێ، ڤه‌گه‌ڕاندنا ئاوارانه ب ئاوایه‌كێ سه‌رفه‌راز و، پاراستنا وانه ل پاشه‌ڕۆژێ. پێكڤه‌ژیانا خه‌لكێ كوردستانێ نموونه‌یه‌كێ زیندیه و پێدڤیه هه‌م بهێته پاراستن، هه‌م ژى به‌ربه‌لاڤكرن.
هه‌روه‌سا ئه‌م به‌رده‌وامین لسه‌ر پرۆسێسا ڕزگاركرنا خوشك و برایێن مه یێن ئێزدی ژ ده‌ستێ داعشێ و، هه‌تا نۆكه 2,426 كه‌س هاتینه ئازادكرن، هه‌ول و كارێ بۆ ئازادكرنا هه‌می یێن دی ژی، یێ به‌رده‌وامه و، هه‌ر ئه‌ڤرۆ (5) ژن و (14) زاڕۆكێن دى ژ ده‌ستێ داعشێ هاتنه ئازادكرن و، گه‌هشتنه جهه‌كێ ئارام. لسه‌ر ئاستێ نێڤده‌وله‌تی ژى، گه‌له‌ك پێنگاڤێن باش بۆ ناساندنا كاره‌ساتا ئێزدییان وه‌كی جینۆساید چووینه پێش و، د ئه‌ڤی واریدا ئه‌م دێ به‌رده‌وام بین.
هه‌روه‌سا ل ڤێرێ، د جهێ خۆدایه كو سپاسییه‌كا گه‌رما هه‌ڤپه‌یمانیا نێڤده‌وله‌تى یا دژى داعشێ بكه‌ین، ب تایبه‌تى ژى ئه‌مه‌ریكا، كو ڕۆله‌كێ گرنگ بۆ پشته‌ڤانیا هه‌رێما كوردستانێ گێڕایه و، ب ڕێكا هێزا خۆ‌یا ئه‌سمانى و، هاریكارییێن سه‌ربازى و ئه‌فسه‌رێن خۆ یێن كو مه‌شق و ڕاهێنانێ پێشكه‌شى پێشمه‌رگا دكه‌ن، هه‌ڤسه‌نگیا شه‌ڕێ دژى تیرۆرستان هاته گۆڕین.
به‌رى گۆتنا خوه ب دویماهى بینم، من دڤێت ئاماژه‌یێ ب رێكخستنا ناڤمالا كوردستانى بكه‌م، كو ئه‌م ژئالیێ خوه‌ڤه به‌رده‌وامین و ب ئه‌ركێ خوه دزانین و مه باوه‌رى هه‌یه، ڕێكخستنا ناڤمالا كوردستانێ، ته‌نها ڕێكه بۆ پاشه‌ڕۆژه‌كا گه‌شتر بۆ كوردستانێ و، ئارمانجێن خه‌لكێ كوردستانێ.
ل دویماهیێ، جاره‌كا دی پیرۆزباهییا ڤه‌كرنا ڤێ زانكۆیێ دكه‌م. هیڤیدارم ببیته ناڤه‌نده‌كا دی یا گرنگ، یا پێشڤه‌برنا ئاستێ زانستی و ئه‌كادیمی ل ده‌ڤه‌رێ و كوردستانێ، گه‌نجێن مه بۆ پاشه‌ڕۆژه‌كا باشتر و گه‌شتر، ئاماده بكه‌ت و، ببیته پره‌كا په‌یوه‌ندییێن زانستى دگه‌ل زانكۆیێن جیهانى و، چرایه‌كێ زانستى ل ده‌ڤه‌رێ.
ده‌ستخۆشی بۆ كۆمپانیایا كو پرۆژه‌یێ ئاڤاكرنا زانكۆیێ جیبجی كری و، هه‌می تیمێن تێدا به‌شدار بووی. سوپاسیا وان هەمیان دكەم و دەستخۆشیێ لێ دكەم هیڤیا سه‌ركه‌فتنێ بۆ وان دخوازم، بۆ هه‌می كەسێن كو ب ڕەنگەكێ بەشداربووی بۆ ئاڤاكرنا ڤێ زانكۆیی.
ب خێر بمینن، زۆر سوپاس بۆ هەمی لایەكی.




