خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت له بواری كارگێڕیدا 50% كه‌م كراوەتەوە
__2016_03_14_h16m15s53__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه 41 بڕیار و فه‌رمانی بۆ چاكسازی له بارودۆخی كارگێڕی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه. كۆی گشتیی ئه‌م بڕیار و فه‌رمانانه یه‌ك ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهاته له ڕیی پێداچوونه‌وه و چاكسازیكردن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
(گۆران شێخ مسته‌فا)، ماسته‌ر له گه‌شه‌پێدانی ئابووری و شرۆڤه‌ی سیاسه‌ته‌كان، بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد باسی لە زۆربەی ئەو بڕیارانە کرد کە بە بەشداریی سەرجەم وەزیرەکانی حكوومه‌ت دەرچووە و بەڕیوە دەبرێت کە تایبەت بوون بە پێداچوونه‌وه و چاكسازی له هه‌موو بواره‌كانی مووچه و ده‌رماڵه‌كان، داهات و خه‌رجییه‌كان، خه‌رجی خزمه‌تگوزاری و كارگێڕییه‌كان، نه‌وت و گاز و وه‌به‌رهێنان، ره‌سم و باج وگومركه‌كان.
بە وتەی ناوبراو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری كارگێڕیدا تائێستا خه‌رجییه‌كانی به ڕێژه‌ی 50% كه‌مكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چاوخشاندنه‌وه به پێشینه‌ی وه‌زاره‌تەكان و ڕاگرتنی خه‌رجییه ناپێویستییه‌كان. ئەوەشی ڕاگەیاند کە له ئێستادا له ڕێی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه سه‌رقاڵی تێكه‌ڵكردنی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كانه، له‌لایه‌ی دیکەش خه‌ریكی دیراسه‌تكردنی ته‌رشیقی حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش له داهاتوودا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌رجییه كارگێڕییه‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند، حكوومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپاردووه به دیراسه‌تكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشه‌كه‌شی ده‌كه‌ن كه قابیلی ئه‌وه‌ن بدرێنه كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌رجێك كواڵێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بێت، به‌مه‌ش وەک ئەو شارەزایەی ئابووری باسی کرد حكومه‌ت له‌لایه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ كارابوونه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت و له‌لایه‌كی دیکەش خه‌رجییه‌كانی خۆی كه‌مده‌كاته‌وه.
سەبارەت بە زیادكردنی داهات، گۆران شێخ مسته‌فا، ئاماژەی بە دەرچوونی ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ له بواری سیاسه‌تی دارایی و بانكی کرد لە پێناو ڕێكخستی ڕه‌سم و گومرك و باجه‌كان، له‌لایه‌كی دیکەش وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سندوقی وه‌به‌رهێنان دروستكراون.
وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له وه‌به‌رهێنه‌ران به‌شێوه‌ی چه‌ك یان كاش، متمانه‌ی حكوومه‌ت بۆ پابه‌ندبوون به‌و چه‌كانه‌ی داویه‌تی به وه‌به‌رهێنه‌ران زیاد ده‌كات، تائێستا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا قه‌رزه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه. ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگیش له ڕێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كانی ڕه‌سم و باج و گومرك، داهاتێكی باشتر بۆ حكوومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
زیادكردنی شه‌فافیه‌تی نه‌وت و گاز، تەوەرێکی دیکە بوو و لەو بارەیەوە، گۆران شێخ مسته‌فا، ئاگادار له ره‌وشی چاكسازی، دەرچوونی ژمارەیەک بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بە گرنگ دانا لە ڕووی ڕەخساندنی هه‌لی یه‌كسان و كێبڕكێ و مزایه‌ده‌كردن بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی كۆندێنسه‌یت و گازی شل، هه‌روه‌ها بۆ چۆنیه‌تیی ئاڵوگۆڕی داهاتی نه‌وت له دۆلاره‌وه بۆ دینار و پێكهێنانی بۆردی داهات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی كوردستان. چونکە وەك ئەو وتی، له ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌م بوارا‌نه‌ی نه‌وت جێگای گومان و گازانده‌ی به‌شێك له خه‌ڵکی كوردستان بووه. ئێستا حكومه‌ت له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵا کار دەکات كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزبه‌كانی ناو حكوومه‌ت و چاودێری دارایی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی تێدایه.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی دوومووچه‌یی و ناعه‌داله‌تی له مووچه و ده‌رماڵه‌كانیش، بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد ئەوەی ڕوون کردەوە کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریی ورد و به‌راوردكردنی مانگا‌نه‌ی سه‌رجه‌م داتاكانه، هه‌روه‌ها به پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كی باڵای راسپاردووه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنیی پێشكه‌وتوو، كه به‌ربه‌ست ده‌بێت له بوونی دوومووچه و هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی زانیاریی فراوان دروست ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك تایبه‌ت به ده‌رماڵه و مووچه‌ی چین و توێژه جیاوازه‌كان.




