مهسروور بارزانی: بنیاتنانی زنكۆی ئهمهریكایی له دهۆك، بۆ هێنانه دی خهونی قوتابیانی كورده

دهۆک-KDP.info- (مەسروور بارزانی) لە مەراسیمی کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکایی لە کوردستان-دهۆک، دڵنیایی دا، کە کردنەوەی ئەم زانکۆیە لەو ناوچەیەدا دەرگایەکی روونە و داهاتوویەکی روونی دەبێ بۆ ناوچەکە. هەروەها باسیشی لەو کاتە کرد کە قوتابی بووە لە ئەمەریکا و لەوێدا لە هزریدا بووە و ئومێدی خواستووە کە، زانکۆیەکی وەها ئاست بەرز، رۆژێك دابێ لە کوردستان بکرێتەوە.
لە دەسپێکی گوتارەکەیدا (مەسروور بارزانی) سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) کرد بۆ هاوکاری و سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە و، سوپاسی هەموولایەکیشی کرد كه لە مەراسیمی کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکایی لە کوردستان-دهۆکدا بهشدار بوون.
(مەسروور بارزانی)، لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، کە ئەو کاتەی لە ئەمەریکا قوتابی بووە، لە هزریدا بووە کە زانکۆیەکی وەها ئاست بەرز، رۆژێك دابێ لە هەرێم بکرێتەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانرێ دەرفەت بۆ قوتابیانی کورد برەخسێندرێ.
ئاماژهیشی دا كه، قوتابیانی ئێمهی كورد هیچیان له هیی گهلانی دیكه كهمتر نییه، كه بێت و دهرفهتی خوێندنی سهردهمی و پێشكهوتوویان بۆ بڕهخسێ، ئهمه بیرۆكهی وهبهرهێنانی ئهم زانكۆیه بوو كه ئهمڕۆ له دهۆك دهكرێتهوه.
هەروەها، پشتگیری هەموولایەکی بۆ سەرخستنی ئەم زانکۆیە بە گرینگ وەسف کرد و، دڵنیایی دا کە زانکۆیەکی وەها، رۆڵی گەورەی دەبێ لە بهرهوپێشبردنی تاکەکانی کۆمەڵگە و مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی ئیمەدا لە کوردستان.
(مەسروور بارزانی) رایگەیاند، کردنەوەی ئەم زانکۆیە، رۆڵی پێشکەوتووی دەبێ بۆ کۆمەڵگەی ئێمە و، پڕۆژەکانیشی رۆڵێکی باشیان دەبێ، بۆ بەرەوپێشبردنی گەنجانیش بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە رۆڵی باشی دەبێ.
(مهسروور بارزانی) كه سهرۆكی بۆردی زانكۆكهیشه ههروهها رایگهیاند، کانزای زۆر گەورە و کۆگای زۆر گەورەی زانیاریمان لە کوردستان دامەزراندووە بۆ پێشبردنی گەنجەکانمان. بە دڵنیاییەوە ئەنیستیتوی وەک زانکۆی ئەمەریکاییش رۆڵێکی زۆر گەورەی دەبێ لە بهرهوپێشبردنی کۆمەڵگەی ئێمەدا و تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێمە.




