لە ساڵڕۆژی لە دایكبوونی بارزانی نەمردا، دەیان هەزار نەمام چێندران

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادەكانی ئازار و نەورۆز و یادی لەدایكبوونی (بارزانی نەمر)، دەیان هەزار نەمامی جۆراوجۆر چێندران، ئەمیش وەكو هەوڵێكی دیكە بۆ جوانتركردنی سرووشتی پایتەخت و ژینگەپارێزی.
بە ئامادەبوونی (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر، (عەلی حوسێن) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، (عەلی ڕەشید) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، (تاهیر عەبدوڵڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی دامودەزگاكان و قایقامی دەشتی هەولێر و جەماوەرێكی زۆر، هەڵمەتێكی گەورەی نەمامچاندن لە سنووری ناحیەی كەسنەزان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو.
لە هەڵمەتەدا، بە بۆنەی یادەكانی ئازار و نەورۆز و یادی لەدایكبوونی (بارزانی نەمر)، دەیان هەزار نەمامی جۆراوجۆر چێندران، ئەمیش وەكو هەوڵێكی دیكە بۆ جوانتركردنی سرووشتی پایتەخت و ژینگەپارێزی.
جێی باسە، هەموو ساڵان وەك نەریتێكی باو، خەڵكی هەرێمی كوردستان لە 14ـی ئاداردا بۆ یادی لەدایكبوونی (بارزانی نەمر)، وەك وەفادارییەك بۆ ئەو یادە، نەمام دەچێنن.




