"تا په‌كه‌كه له ناوچەکە بێت، بۆردوومان درێژەی دەبێ"

زارگه‌لی-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌ر دوو گوندی بۆكریسكان و زارگه‌لی بۆردوومان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه كاره‌بای نیشتمانی ناوچه‌كه پچڕاوه و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ئه‌و دوو گونده كه‌وتووه.
(سامان محه‌ممه‌د) به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی وه‌رتێى سه‌ر به شارۆچكه‌ی رواندز، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مشەو(١٣-١٤/٣/٢٠١٦) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی هه‌ر دوو گوندی زارگه‌لی و بۆكریسكانی كردووه له بناری قه‌ندیل، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانێكی زۆری ماددی به‌ر هه‌ر دوو گونده‌كه كه‌وتووه و كاره‌بای نیشتمانییش لە ناوچه‌كه پچڕاوه.
به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ گوتیشی: "ترس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌وتووه‌ته ناو هاووڵاتیانی ناوچه‌كەوە، چونکە تا ئه‌و كاته‌ی په‌كه‌كە له ناوچه‌كه بێت، خه‌ڵكى هه‌ست به ئارامی ناكەن، چونكه رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و گوند و ئاواییانه ده‌كەنە ئامانج."
رابین شێروانی




