سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییهكهى ئانكارا دهكات

ههولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییهكهى ئانكارای پایتەختی توركیا دهكات كه تێیدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون.
دهقی راگهیێندراوهكه:
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 13ـی 3ـی 2016 لە ئەنجامی كردەیەكی تیرۆریستی لە ناوەڕاستی شاری ئانكارای پایتەختی توركیا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
تیرۆر و تۆقاندنی هاووڵاتیان و تێكدانی ئاساییش و ئۆقرەیی خەڵك لەژێر هەر پاساو و ناوێكدا بێت كردەیەكی ترسنۆكانە و نامرۆڤانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاساییشی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان و گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە. ئومێدی ئەوە دەخوازین هەرچی زووترە كۆتایی بە تیرۆر و شەڕانگێزی بێت و ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان




