پاش تەقینەوەکە، ئەردۆغان: تیرۆر بە چۆکدا دێنین

ئانکارا-KDP.info- ژمارەی قوربانیانی تهقینهوەکەی ئانکارای پایتهختی توركیا بۆ ٣٤ کوژراو و ١٢٥ بریندار بەرز بووەوە. سەرۆککۆماری تورکیایش دەڵێ، "دەبێ تیرۆر بە چۆکدا بێنم."
تەقینەوەکە کە شوێنی پاسەکانی كوڤهن پارك له ناوچهی بازرگانیی کیزلای پایتەختی تورکیا رووی دا، ٣٤ کەس بە هۆیەوە کوژران و ١٢٥ـی دیکەیش بریندار بوون.
(رەجەب تەییب ئەردۆغان) پاش تەقینەوەکە ڕایگەیاند، گرووپە تیرۆریستییەکان چونکە لە بەرانبەر بە هێزە ئەمنییەکان شکستیان بردووە، خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
(ئەردۆغان) هەروەها گوتی، ئەو تەقینەوە خۆکوژیانە ڕیزەکانی هێزە ئەمنییەکان پتەوتر دەکەن و، لەسەر گەلەکەیشمان پێویستە نیگەران نەبن، چونکە ململانێ لەگەڵ تیرۆردا بە دڵنیاییەوە بە سەرکەوتنی تورکیا کۆتایی دێ و، بە ناچاری دەبێ تیرۆر بە چۆکدا بێ.
مانگی رابردوویش تهقینهوهیهكی دیکە هەر له ئانکارا رووی دا و قوربانی گیانی لێكهوتهوه.




