ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانه‌كان دەباتە ناوچه‌ی سه‌وز

هه‌ولێر-KDP,info- ڕەوتی سەدر به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی سەرۆکەکەی، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانی بەغدا بۆ مانگرتنی كراوه له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز ده‌گۆڕێت.
شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە، (موقتەدا سەدر) سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە به ناوی دەرفەتدان به حكوومه‌تی (حەیدەر عه‌بادی) خۆپیشاندانه‌كانی له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز گوازته‌وه بۆ گۆڕەپانی تەحریر، وه‌ك تاكتیكی سیاسی داوای له خۆپیشانده‌ران كرد هه‌ینی دابێ، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن بۆ مانگرتنی كراوه له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز لە بەغدا.
هەروەها لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ماوه‌ی (45) رۆژیان وەك دوادەرفەت دا به حكوومه‌تی بەغدا بۆ جێبه‌جیكردنی چاكسازییه‌كان.




