٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی خاوەن بڕیارەکان لە کابینەکەیدا لادەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى ته‌كنۆقرات فۆرمى پێشكه‌ش به‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان كردووه‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ش دواواده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى سیڤییه‌كان.

(د. ئه‌شواق جاف) بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى) دوێنێ فۆرمی تایبه‌ت به‌ كاندیدی كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ په‌ڕاوى چاكسازییه‌كەی‌ گه‌یاندووەته‌ ده‌ستى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و له‌نێو فۆرمه‌كه‌ش له‌ كۆتایى ناوى دوو وه‌زاره‌ت نووسراوه‌ و، رۆژى چوارشه‌ممه‌ش 16ـى ئه‌م مانگه‌ دواواده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كوتله‌ سیاسییه‌كان سیڤى كاندیدانیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بكه‌ن.

(جاف) گوتیشی: "ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان 22 وه‌زاره‌ته‌ وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌یانگۆڕێت، له‌ قۆناغى یه‌كه‌م 9 وه‌زیر ده‌گۆڕێت كه‌ 5 بۆ شیعه‌ و 3 بۆ سوننه‌ و 1 بۆ كورد، ئه‌م فكره‌یه‌ش له‌لاى سوننه‌ و كورد جیگاى قه‌بووڵ نییه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادییش له‌گه‌ل سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌ روونى به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانیان گوت كورد 20 له‌ سه‌دى خۆى ده‌وێت و كه‌سه‌كانیش خۆمان هەڵیاندەبژێرین.

دەیشڵێ: "خودى (عه‌بادى) به‌رچاوڕوونى پێوه‌ دیار نییه‌ له‌و گۆڕانكاریانه‌ى كه‌ ده‌یكات، به‌ڵام به‌ بۆچوونى من ئه‌وه‌ لابردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى بڕیارن هه‌روه‌ك له‌ قۆناغى یه‌كه‌م سێ جێگرى سه‌رۆككۆمارى لابرد كه‌ پێشێلكردنى مادده‌ى (69)ى ده‌ستوورى عیراقه‌ و، هه‌روه‌ها جێگرانى سه‌رۆكوه‌زیرانیشى به‌هه‌مان شێوه‌ لابرد و هه‌ندێك سه‌ركرده‌ له‌ نێو ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش هه‌ن و خاوه‌ن بڕیارن ئه‌مانه‌ش ته‌نها ده‌توانێ به‌ ناوى چاكسازى لایانبدات.


نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار